کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان خەمباری و سەرەخۆشی ئاراستەی ماڵباتی گیانبەختکراو ئیقبال مورادی دەکات 

KMMK: ئێمە وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ماڵباتی گیانبەخت کردوو کاک ئیقبال مورادی دەکەین بێ گومان لەدەستدانی کاک ئیقبال، خەسارێکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگای کوردستان و کەلێنێکی گەورەشی خستۆتە نێو ڕێزی ئەندامان کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان .

کاک ئێقبال مورادی لە ماوەی ژیانی دا هەر کات و سات لە هەوڵ و تەقەلا دابوو بۆ ئازادی کوردستان و دابینکردنی مافەکانی گەلی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێرایی بەرز راگرتنی یاد و ناوی هەڤال ئیقبال مورادی، داوا لەسەر جەم گەلی کوردستان، ئەحزاب و رێکخراوەکان، چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد دەکات، هەوڵ و تێکۆشان بکەن بۆ دۆزینەوەی بکوژانی ئەو رۆڵە تێکۆشەرەی کورد تا بێتە ناساندن و روبەروی لێپرسینەوە و لە دادگاێیکی دادپەروەرانەدا بەسزا بگەیندرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەوە بە ئەرکی خۆیی دەزانێ تا دۆزینەوە، لێپرسینەوە و بەسزاگەیاندنی تاوانبارانی ئەو کردەوە تێروریستە نەوێستێت و بۆ جێبەجێکردنی ئەو بابەتە، پەیمان بە ماڵباتی ناوبراو و گەلی کوردستان دەدات .
لێرەدا و جارێکی تر سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ماڵباتی ئیقبال مورادی ئەندامی رێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەکەین و هیوایی سەرساخی بۆ ئێوە و بەردەوامی رێگاکەی دەخوازین.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان