بەپێی ئەو راپۆرتانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە: دوێنێ دەورو بەری کاتژمێر ۵دوانیوەڕۆ گەنجێکی ۳۲ساڵە لەسەقز بەناو”رەوف.ر”خۆی هەڵواسی وکۆتایی بەژیانی هێنا
هەر بەپێی ئەم راپۆرتە گوایە دوینێ شەو ۱۹گوڵان لەکاتژمێر ۸ونیوی شەو لەلایەن بنەماڵەی ناوبراو پەیوەندیان بە بەشی فریاگوزاری نەخۆشخانەوە کردووە سەبارەت بەهەوڵی خۆکوژی”رەوف.ر”دانیشتووی شەقامی رەساڵەت لەگەڕەکی کانی گەرمک ،کاتێ کارمەندانی فریاگوزاری لە شوێنی رووداوەکە ئامادە دەبن دەردەکەوێت کە چەند کاتژمێر بەسەر مەرگی ناوبراو تێپەر بووە
دوای سەرڕاست کردنەوەی کارمەندانی فریاگوزاری سەبارەت بەمرگی ئەو گەنجەو ئامادە بوونی هێزە ئینتزمیەکان تەرمەکەت دەگوازرێتەوە بۆ ساردخانەی نەخۆشخانەی سەقز(نەخۆشخانەی خومەینی).بەپێی ئامارەکان لە.سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا ۷کەس کە دوانیان لاوی ژێر ۱۸ساڵ بوون لەشاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان هەوڵی خۆکوژیان داوەو گیانیان لەدەست داوە
جێگەی وەبیر هێنانەوەیەکە لەهەمان رۆژلە کاتژمێر۷ئێوارە کچەگەنجێکی ۱۵ساڵە خۆی هەڵ دەواسێت وخۆی دەکوژێت.ناوبرا دانیشتووی گەڕەکی کوورەی مووسەوی شاری مەریوان بوو.
بە سەرچاوە گرتن لە ئامارە فەری ونافەرمیەکان رۆژهەڵاتی کوردستان پلەی یەکەمی هەیە لە رێژەی خۆکوژی لە نێوان گەنجان وتازەلاوان لە هەموو ئێراندا.بەشێوەیەک کە لە پارێزگاکانی ئیلام وکرماشان دا ئەم رێژە دووئەوەندەو نیوی رێژەی خۆکوژیە لە هەموو ئێران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
09/05/2016