KMMK: کۆتاییەکانی جۆزەردانی ئەوساڵ چالاکێکی ژینگەپارێزی کورد بەنانیشانی ” کاوە بابامیری” لەماڵەکەی خۆی لەشاری ســــنە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەرکرا.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: پاش تێپەڕبوونی ۲۰ڕۆژ سەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، تائێستە زانیارییەک لەهەمبەر هۆکار وشوێنی دەسبەسەری ئەم چالاکە مەدەنییەی کورد دەست نەکەوتووە.
جێگەی بیرهێنانەوەیە : لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چەندد کەسێک لە چالاکانی کورد لە پارێزگاکانی ئیلام ،لوڕستان،کرماشان، ورمێ وســـنە دەسبەسەرو لەچارەنووسی ئەم چالاکە کوردانە زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەدەسبەسەری چالاکانی کەلتووری، کرێکاری، ژینگەپارێزی وسیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەوڵی هەڵتەکاندنی بنەما وپێگەی حەشیمەتی چالاکانی مەدەنی لەم بەشەی کوردستانە.
چالاکانی کورد بەشێوەی بەردەوام ڕووەڕووی هەڕەشە و دەسبەسەری هێزەئەمنییەتی و سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان