KMMK: ڕۆژی پێنج شەممە ۳۱ جۆزردانی ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی، لە کاتی سەفەرێکی پارێزگاری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کرماشان، بۆ ناوچە وێرانبوەکانی زەوی لەرزەی ساڵی پاری کرماشان و بە تایبەت شاری سەرپێلیزەهاو دو پاسەوانی پاریزگار، وێنەگر هەواڵنێری دەدەنە بەر لێدان.
فەرزاد مەتنی ڕۆژنامەنوسی کرمانشانی و وێنەگر هەواڵنێری یەکێک لە هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی ئێران بە هۆی لێدانی پاسەوانانی پارێزگاری کۆماری ئیسلامی بۆ کرماشان، لە بەشی کەلەکە و کەمەری توشی بەرکەوتن و ئازارێکی زۆر دێت و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەوێ دەخەوێنەرێت.
ئەم لێدانە هاوکاتە لە گەڵ سەفەری سەرۆکی کۆمیتەی ئیمداد بۆ شوێنە بوومەلەرزە لێدراوەکانی ساڵی ڕابردوو، کە بە وتەی مەتنی «هیچ هەڵسوکەوتێکی نەخوازراوو لە لەیەن خۆی ئنجام نەدراوە کاتێک کە هێرشی کراوەتە سەری.»
لە دوای تەشەنەی ئەم هەواڵە، خانەی میدیایی پارێزگای کرمانشان ئەم هەڵسوکەوتە نابەجێەی سەر ڕۆژنامەنوس (مەتنی) شەرمەزار کرد و وتی: «تا بەدی هاتنی مافی پێشێل کراوی ئەم ڕۆژنامەنوسە بەدواداچون بۆ ئەم پێش هاتەیە دەکەن.»
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان