kmmk: کرێکارانی ڕاگرتنی هێڵی شەمەندەفەڕ لە شارستانی ئەندیمشک سەربە پارێزگای ئەهواز، لە ڕۆژی یەکشەممە ۳٠گوڵان خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست و تاوەکوو ئێستەیش بەردەوامە.
داخوازی کرێکارانی ناڕازی هێڵی شەمەندەفەڕ بە هۆی دواکەوتنی موچەی ٤ مانگە و نەبوونی مافی بیمەی تەندروستی و دەرمانی کرێکارانەوە بوە و تا ئەمڕۆ دووشەممە لە بەر دەرکەی بینای بەڕێوبەری شەمەندەفەڕی زاگرۆس بەردەوامە.
حکومەتی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی ٤۰ساڵەی تەمەنی خۆییدا زۆرترین داهاتی وڵات سەرفی هەناردەکردنی هزری وەلایەت فەقێیە بۆ دەرەوەی ئێران کردوە و چین و توێژەکانی سەرجەم ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەردی بێکاری و نەهامەتیەوە دەناڵێنن و پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەهواز و بەلوچستان پشکی شێریان بەرکەوتوە و سەرهەڵدانەکەنی مانگی بەفرانباری ۹٦ نمونەی تەقینەوەی ناڕەزایەتی و برسێتی و سەرکوتی گەلانی ئێران بوو.
ئەندیمشک سەر بەپارێزگای خوزستانەو نزیک بە ١٤٠ هەزار حەشیمەتی هەیەو خەڵکی ئەم شارە لوڕن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


