KMMK :
بەەرەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٨ ئابريل ساڵی ۲۰۱٨ لە شاری دەنیزلی ڕۆژئاوای تورکیا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕەشبگیری و قڕکردنی سیاسیدا، هێزە تایبەتەکانی حکومەتی تورکیا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵ و شوێنی کاری ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە و دەیان ماڵی دیکە لەو شارە.
ڕاگەیەندرا، لە هەڵمەتەکەدا، دەیان ئەندامی هەدەپە و دەیان کەسی دیکە دەستگیر کراون، کە جەواهیر کایار، هاوسەرۆکی هەدەپەی دەنیزلیش لە نێویان دایە. زانرا، سەرجەم دەسگیرکراوان براونەتە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەنیزلی و لەوێوە بەبڕیار دۆزگەر براونەتە زیندان.
ئەم هەڵمەتی ڕەشبگیری و قڕکردنە سیاسیە نوێیەی هێزەکانی حکومەتی تورکیا، لە کاتێک دایە قۆناخ بە قۆناخ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و پارلەمانی تورکیا نزیک دەبێتەوە و بەو شێوەیە حکومەتەکەی ئاکەپە-مەهەپە، هەوڵی کەمکردنەوەی دەنگەکانی هەدەپە دەدات.
شایانی باسە، تا ئێستا هەزاران لە ئەندامان و لایەنگرانی هەدەپە و هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان


