بەیانییەی کۆمەڵێک لەڕێخراوە مەدەنییەکان لەهەمبەر ڕێگری لە گۆڕینی دابەش کردنی(تغییر کاربری) زەوییەکانی گۆمڕۆکی مەهاباد

بەیانییەی کۆمەڵێک لەڕێخراوە مەدەنییەکان لەهەمبەر ڕێگری لە گۆڕینی دابەش کردنی(تغییر کاربری) زەوییەکانی گۆمڕۆکی مەهاباد
kmmk:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کە ناوەندی هەواڵگری هاژەیش بڵاوی کردۆتەوە، کۆمەڵێک لەئەنجوومەن وڕێخراوە مەدەنییەکان لەهەمبەر پێویستی پاراستنی ڕێگری لەگۆڕینی دابەشکردنی زەوییەکانی (تغییر کاربری) ژینگەو زەوییەکانی ناسراو بە گۆمڕۆک، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردۆتەوە کەدەقەکەی بەشێوەی خوارەوەیە:

خەڵک بەئەمەگی مەهاباد بەرپرسانی بەڕێزی ئەم شار وپارێزگایە

لەهەلومەرجێکدا کە شاری پێشتر سەوزی مەهاباد لەکەمی شوێنەواری سەوز وگوڵ وباخی گونجاو لەقەیراندایە و جارێکی دی دەسدرێژی بۆ ئەو تۆزە شوێنە سەرسەوزەی ماوەتەوە کەهاوشێوەی شادەمار و هەناسەدانێکە چەشنی خەنجەرێکی ژەهراوی هەستی گشتی هاوڵاتیانی بریندار کردووە.

ئۆپۆڕاسیۆنی بیناسازی و هەڵکەند وڕاگواستن لەزەوییەکانی بەناو دادگوستەری لەتەنیشت( پارکی میلەت) دەسدرێژییە بۆسەر ئاقاڕی ڕووبارەکە، بەرجەوەنە ناسراوەکانی خەڵک وبێ ڕێزییە بەژینگە کەلەهیچ شارێکدا بەڕادەی مەهاباد لەدەیەکانی دوایی لەگەڵ کەمتەرخەمی ڕووبەڕوو نەبوەتەوە.
مەهابادلەڕابردوویەکی نەزۆر دوور باخ شارێک بوو کە دڵی گەشتیارانی ئەڕفاند و ڕۆحی دانیشتوانەکەی دەلاواند . مەخابن کە دەستدرێژی کڕین وفرۆشتن ودزینی زەویی ویاری بۆرس کە سەرمایەی بەنرخی مێژوویی وژینگەپارێزی وکەلتووری لەخاوەنەکانی دزیوە وبەڕواڵەت بەهانەی ئابووری و بەرژەوەندی خوازانە ،ئامانی ڕاوەستانیان لەسەردا نییە.

بیرمان نەچووە کەنۆ ساڵی پێشوو چۆن هەزاران کەس لەهاوڵاتیانی مەهاباد تۆمارێکیان واژۆ کرد کە خوازیاری پاراستنی ئەم تەنیا ، پانتا سەرسەوزە مابوویەوە.بەم حاڵەوە مەبەستنی دڵگران کەری شۆرا و شارەداری هەنووکەیی لەهەمبەر بەشوێنی نیشتەجێکردنی ئەو زەوییانە و دەرکردنی مۆڵەتی بیناسازی پێچەوانی ئیرادەیگشتی خڵکی شارەکە و ئێمە بەرانبەر بە لێکەوتەکانی هۆشداری دەدەین.

هەروەها لە داوا لەئەندامانی شۆرا دەکەین بەرانبەر بە پەسەندکراوی 97/1/12 ی خۆیان لەمەڕ پاراستنی ئەم پانتایە و قەدەغەکردنی بیناسازی لەوێدا وئەو بەڵێنەی بەخەڵکیان و نوێنەری مەهاباد ئەمەگناس بمێننەوە. هەروەها خوازیاریم کەبەشێوەی یاسایی وبەشێوەی گونجاو ماف وداواکاری ئەو خاوەن زەویانەی کەسەرمایەی خۆیان ساڵانێکە بەهۆی ناکارامەیی و پێشێلکاری بەرپرسانی ئەو دەم لەدەستچوو دەنرخێنن بدەنەوە وئەوانیش لە ناڕوونی بێننەدەرەوە وئەم دۆسیە پڕ لەنگریسییە جێبەجێ بکەن وکۆتاییەکەی ڕابگەیەنن.
بەرانبەربە هەندێ جموجۆڵی ژێربەژێر کەپێچەوانەی بەرژەوەندی خەڵکە لەزەوییەکانی تەنیشت زەوی گۆمڕۆک وشوێنی بەرهەمهێنانی سەوزەی تاکەکەسی وەکوو وشکبوونی بەئەنقەستی دارەکان وبڕینیان بەمەبەستی سازکردنی بەستێن بۆگۆڕانی (کاربری) هۆشداری دەدەین.

جێگەی بیرهێنانەوەیە کەلەساڵانی ڕابردوو بەهۆی لێکۆڵینەوە نەکردنی وکارناسی ڕێک وپێک وڕەوتی ناڕوون ، دەرفەتی کڕین وفرۆشتنی زەوییەکانی ئاقاڕی فەزای سەوز ودەرکردنی مۆڵەت بۆئەوانەی خوڵقاندووە وئەم بابەتە بووە بەهۆی لەناوچوونی مافی گشتی هاوڵاتیان وبەخەسارچوونی سەرمایەی سرووشتی ئەو وڵات.سەرمایەیەک کەنەتەنیا مافی سرووشتی هاوڵاتیان، بەڵکوو مافی نەوەکانی داهاتووی ئەم شارەیە وزانیاری لەمەڕ ئەم پێشێلکاریانە، هەم مافی خەڵک وهەمیش وانەیەکی باشە بۆ ڕێگری لە هاتنەئارای مژاری لەوچەشنە لەداهاتوودا.

هەرەوەزی(تعاونی) پاراستنی ژینگەی مەهاباد

کۆمەڵەی ژنانی ژین

ئەنجوومەنی بیرسەوزانی گەنجی مەهاباد

ئەنجوومەنی کۆمەڵگای سەوزی زاگرۆس

ناوەندی سەوزی گەشتیاری کانی بەرازان

ئەنجوومەنر ژیانەوەی ژینگە

ئەنجوومەنی پشتیوانی لە ژینگەی وەحشی کانی بەرازان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان