هەواڵەکان

لە بەرەبەری ساڵانەی ڕۆژی کرێکاراندا ٥ چالاکی کرێکاری لە سنە بانگهێشتی دادگا کران

KMMK: لە چەند ڕۆژی ڕابردودا و لە بەرەبەری ساڵڕۆژی جیهانی ۱ ی مەی دا (۱۱ی بانەمەڕە) گوشار بۆ سەر چالاکانی کرێکاری و مەدەنی زیادی کردوە و لەو پەیوەندیەدا ٥ چالاک بانگهێشتی دادگای ئینقلاب لقی ۱ لە شاری سنە کراون.
کۆمیتەی کۆدەنگی بۆ پەرەپێدانی ڕێکخراوەکرێکاریەکان ڕایگەیاندوە ، لەو دوایانەدا چالاکانی کرێکاری بە ناوەکانی حەبیب کەریمی ، غالب حوسەینی ، شەریف ساعد پەناە ، خالید حوسەینی هەریەکەو بە جیاواز بانگهێشتی لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە کراون .
لە لاێیکی ترەوە لە شاری شوش ، ٥ چالاکی کرێکاری نەیشەکەری حەوت تەپە بانگکڕاون بۆ ناوەندە دادوەرییەکان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و بە بەشداری پارێزەکەیان .
شایانی باسە چالاکانی کرێکاری شاری سنە لە ساڵی ڕابردوشدا بە تۆمەتی بەشداری لە بۆنەی نەورۆزدا چەندین جار بانگهێشتی دادگا کرابوون کە ڕۆژی ٨ی بانەمەڕەی ئەمساڵ دادگایی دەکرێن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

مەترسی دیپۆرتی پەنابەرێکی کورد لە تورکیا بۆ ئێران

ســنە: ئەفشار فەتحی بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

“۳ساڵ زیندانی بۆ کچە هونەرمەندێکی کورد لەباکووری کوردستان”