ساڵوەگەڕی ئەنفالی ۱۸۲هەزار کورد لەلایەن حکوومەتی بەعسی عێراقەوە
kmmk:
ئەوڕۆ ۱٤ی ئاپڕیل ساڵوەگەڕی کوشت وبڕی کوردەکانە ،لە ئوپوڕاسیۆنێکدا لەژێرناوی ئەنفال کە لە لایەن حکوومەتی بەعسی عێراق لە ساڵی ۱۹۸۸ی زایینی لە ۸ قۆناغ هاتە ئاراوە وپتر لە ۱۸۲ هەزار کورد لە باشووری کوردستان لەناوبەری ناوچەکانی گەرمیان و بادینان ژینۆساید کران.
ئامادەکاری تاوانی ئەنفال لەمانگی ماڕسی ۱۹۸۷ لەلایەن عەلی حەسەن مەجید ناوسراو بە عەلی کیمیایی کە تاوانی بەکۆمەڵی هەڵەبجەیش لەلایەن ئەم کەسەوە بەئەنجام گەیشتبوو و لەماددەی پێنجی ئەم ئۆپۆڕاسیۆنەدا هاتووە کە دەسبەسەرکراوانی نێوان ۱۵بۆ ۷۰ساڵ بێ سەرو شوێن کراون و پاشان دەکوژرێن.
لەم کوشتارە بەکۆمەڵە کە تادووساڵی خایاند ۱۸۲ هەزار هاوڵاتی کورد کوژران وهەزاران کەسیش ڕایان کرد ولانیکەم ۳هەزار گوندیش کاول و چۆڵ کران و تائێستە لە چارەنووسی هەزاران کەس لە وانەی لەلایەن ئەرتەشەوە بە ماشێنی بارهەڵگر گوازرابوونەوە بۆ شوێنی نادیار هەرگیز زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان