KMMK: کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرەڕای ئیدانە کردنی هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر عەفرین، ئەم کردەوەی تورکیا بە جینۆساید و کۆمەڵکوژی دەزانێت و خوازیاری هەوڵی بەپەلەی کۆمەڵگای نێو نەتەوەیی سەبارەت بەم کردەوەیە.
بە تێپەڕبونی نزیک بە دوو مانگ لە هێرشی داگیرکەرانەی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، هێرشی ئەم وڵاتە داگیر کەرە ڕوی لە زۆر بوون کردووە و رێژەی کوژراوان رۆژ لە دوای رۆژ روو لە زۆر بون دەکات، ئەم کردەوە ناڕەوایە لە کاتێکدا ڕو دەدات کە رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری ئاگر بەستی یەک مانگە لە هەمو سوریا دا بووە درێژەی هێرشی ناڕەوای تورکیا دەنگوی نا بەرپرسی و نا ڕاست بوونی جاڕنامەی شۆرای ئەمنیەتی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکیەتی ئەروپا، ئەمریکا و ڕوسیا بە بێدەنگ بون لەبەرانبەر کۆمەڵکوژی کوردان لە عەفرین بە دەستی تورکیا بوەتە هۆی دەست بڵاوی تورکیا و بەربڵاوتر سیاسەتی جینۆسایدی کوردان درێژە بدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە سیاسەتی تورکیا بەردەوام سڕینەوەی فیزیکی و کۆمەڵکوژی گەلانی تر بووە، جینۆسایدی ئەرمنیەکان، جینۆسایدی کوردان لە باکووری کوردستان، راستی ئەو کردەوەن.
بە دەست پێکردنی شەڕ لە سوریا، تورکیا لە رێگای یارمەتی دانی داعەش و گروپە ئیسلامیە تیرۆریستیەکانی دیکە هەوڵی داوە رۆژئاوای کوردستان چۆڵ بکات و بیخاتە ژێر پەرچی خۆی، دۆڕاندنی ئەم هەوڵەی تورکیا و لەناوبردنی داعەش بە دەستی کورد بوە هۆی ئەوەی کە تورکیا خۆی راستەوخۆ دەست بکات بە شەڕ لە گەڵ کوردانی رۆژئاوای کوردستان.
تورکیا و بەرپرسانی حکومەتی بە فەرمی ڕایان گەیاند کە هەوڵی ئەوان گۆڕینی چینی دەستەکی عەفرینە و بە فەرمی ڕایان گەیاندووە کە عەفرین، کەرکوک و موسڵ دەکەنە پارێزگاکانی ۸۱٫۸۲٫۸۳ ی تورکیا. سیاسەتی فەرمی ئەم وڵاتە داگیرکەرە پەرەسەندن و دەست بەسەرداگرتنی باشور و باکوری کوردستانە.
بۆیە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان خوازیاری بەرتەکدانەوی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکیەتی ئەوروپا، ئەمریکا، ڕوسیا و هەمو وڵاتانی دونیایە لە زوترین کاتدا بۆ راگرتی شەڕئەنگێزی تورکیا لەزوترین کات و بە بێ مەرج رابگیردرێت.
لە کۆتایدا لە هەموو ئازادی خوازان و کۆمەڵگای کوردستان خوازیارین لە هەمبەر ئەم هەلومەرجە سەپێندراوەدا بەرتەک نیشان بدەن و بە جوڵەی خۆیان بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بشکێنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان