شاری عەفرین بەردەوام لە ژێر ڕەهێڵەی بۆردمانی فڕۆکەکانی تورکیا دایە

Kmmk:ئەمڕۆ ۶ی مارس ۲۰۱٨ شاری عەفرین کە دانیشتوانی ئەوشارە زیاتر لە ۱۰۰ هەزار کەس دەبن بە فڕۆکەی شەڕکەر دەدرێتە بەر ڕاکت و لە ئەنجامدا ۲ کیژۆڵە بە ناوەکانی نازیلێ حــەنان تەمەن ۱۰ ساڵ و ئەمەل حەسەن ۱٤ ساڵان بریندار بوون .

لە لاێیکی دیکەوە ڕاگەیەندراوە هەر ئەمڕۆ ناوەندی شارۆچکەی جێندریس بە توندی بۆردمان کراوە .
لە ۲۰ی ژانویەی ۲۰۱٨ ئەرتەشی وڵاتی تورکیا بە مەبەستی قڕکردن و ئاوارەکردن دانیشتوانی کانتۆنی عەفــرین لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە ئەرز و ئاسمانەوە شار و گوندەکانی عەفرین بۆردمان دەکات .
ئەنجومەنی تەندروستی عەفرین ڕۆژی ٤ی مارس ڕایگەیاند :
تا ئێستا ۲۱۲ هاووڵاتی سڤیل گیانی لە دەست داوە کە ۲٨ کەسیان منــداڵ بوون و ۲٥ ژنیش لە ناو کوژراوەکاندان .
٦۱۲ کەس بریندار بوون کە ۷۲ منداڵ لە ناو برینداراندان .
ئەم داتایایە ڕەنگە کۆی قوربانیان نەبن و بە هۆی وێران بونی خانوی هاووڵاتییانەوە شیمانە دەکرێت قوربانیان زۆر لەوە زیاتر بن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان