ئاماری منداڵان کوژراو و پێشێلکاریەکانی داگیرکاری تورکیا بۆ سەر عەفرین و ڕۆژاوی کوردستان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانKMMK

لە سەرەتای دەستپێکی داگیرکاری و هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژاوا و شاری عەفرین بەتایبەت ، کە لە 20.01.2018 دا دەستی پێکردوە زیاتر لە 78 منداڵ بونەتە قوربانی .

بەپێی ئامارەکانی مانگی سوری کوردی لە عەفرین لە سەرەتای هێرەشەکانی دەوڵەتی تورک و گرۆپە توندڕەوەکانی و بێدەنگی وەڵاتان ، تاکو ئێستا نیزیکەی 24 منداڵ کوژراون 54 منداڵی تریش بریندار بون .

هاوسەرۆکی مانگی سور لە عەفرین دۆکتۆر “نوری قەنبەر” بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند کە ئەوان هەستاون بە کۆکردنەوەی ئامار و بەڵگەکان لەسەر ئەم منداڵانە .

هەروەها هاوسەرۆکی مانگی سوری کوردی ڕایگەیاند :

تاکو ئێستا یونیسێف هیچ ڕاپورتێکی لەسەر منداڵانی عەفرین بڵاو نەکردۆتەوە سەرەڕای ئاگادار کردنەوەیان .

شایانی باسە دەوڵەتی تورکیا بە هەموو هێز و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لەهەوڵی داگیر کردن و قڕکردنی کوردان دایە لە ڕۆژاوی کوردستان و بەتایبەتی عەفرین کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەئاستی ئەم داگیر کاری و کاولکاری دەوڵەتی تورک بێ دەنگە و بێ هەڵوێستی ئەوان ڕێگای کارەساتی مرۆیی تا ئاستێکی مەترسیدار بەرز کردۆتەوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان