سولەیمان پیروتی بەندکراوی بڕوایی لە بەندیخانە توشی شێرپەنجە بووە

KMMK: سولەیمان پیروتی شارۆمەندی مەهابادی باوکی سێ منداڵ، بەندکراوی بڕوایی لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج توشی نەخۆشی شێر پەنجە بووە، ئەم بەندکراوە مەودایەکی زۆر ئازار و هێماکانی نەخۆشینی لە بەندیخانە راگەیاندبوو، بەڵام چاودێری پزیشکی بۆ ناوبراو تەرخان نەدەکرا.

ئەم بەندکراوە بێبەش لە خزمەتگوزاری جیاواز لە نەخۆشی شێرپەنجە دوجار جەڵدەی تێپەڕاندووە و نەخۆشیگەلێکیتر ئازاری دەدەن. هەلومەرجی ناوبراو کە تەنها ۱٨ مانگی ماوە بۆ کۆتایی هاتن بە بەندکردنەکەی، خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەپەلەی پزیشکی یا خود پشوی دەرمانییە، بەڵام بەرپرسی گشتی بەندیخانەکان لەهەمبەر هەوڵ بۆ دەرمانی ناوبراو خەم سارده.

بەڕێز پیروتی لە ۷ مانگ لەوەو پێش هەست بە ئازارێکی زۆر لە گورچیلەکانی دەکات و چەندین جار بۆ دۆزینەوەی هۆکاری ئازارەکان سەردانی بنکەی پزیشکی بەندیخانەی کردووە و هەر جارە بەرەوڕوی خەم ساردی بەرپرسان بۆ هەناردە کردنی ناوبراو بۆ ناوەندێکی دەمانی بوەتەوە، پاشان پێش دوو حەوتوو ناوبراو دەنێرنە نەخۆشخانە، پاش تاقیکردنەوەکان پێی رادەگەیەنن کە توشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە.

جێگای ئاماژەیە کە سولەیمان پیروتی لە بڕی پێنج ساڵ سزای بەندیخانە سێ ساڵ و نیوی تێپەڕاندووە و سەرەڕای ئەوەی کە کەمتر لە یەک ساڵ و نیو لە تەواو بونی سزاکەی ماوە تا ئەم کاتەش لە مافی پشوی دەرمانی بێبەش کراوە.

ئەم بەندکراوە بڕوایەی سوننە بە تۆمەتگەلی وەک کۆبونەوە و سازوباز تۆمەتبار کراوە، بەڵام بۆ خۆی لەو بڕوایەدایە کە چالاکیەکانی پڕوپاگەندەی ئایینی لە چوارچێوەی یاسا و بڕوای ئایینی خۆی درێژەی هەبووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: