سزادراوان بە سێدارە / ڕامین حسێن پەناهی، هەدایەت عەبدوڵاپوور

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: کۆڕی محاکمەی ڕامین حسێن پەناهی لە۲۶ی بەفرانباری ۱۳۹۶ی هەتاوی بەڕێووەچوو، ناوبراو لەلقی یەکی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران بەتۆمەتیگەلی ئەندامەتی لەکۆمەڵە و”بغی” بەواتای بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ حکوومەت، محاکمە کرا و ڕێکەوتی ۵ی ڕێبەندان لەلایەن هەمان دادگاوە لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەئێعدام مەحکووم کرا.

زیندانییەکی دیکەی کوردی مەحکووم بەئێعدام ،هەدایەت عەبدوڵاپوور کەپێشتر لەدادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەورمێ بەئێعدام مەحکووم کرابوو، پاش ناڕەزایی دەربڕین بەو حوکمە دەرچووە، سەرەڕای داشکانی حوکم لەلایەن دیوانی باڵای ووڵات ،سەر لەنوێ لەلایەن هەمان لقەوە لە۲۰ی بەفرانباری ئەمساڵەوە بەئێعدام مەحکووم کرایەوە. ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد هاوڕێ لەگەڵ ۶ هاوڵاتی دیکە لە جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۵ پاش ڕوودانی تێهەڵچوون لەگوندی “قەرە سقڵ”ی شاری شنۆ دەسبەسەرکرابوو.

بەپێی حەشیمەتی ئێران ، ئەم وڵاتە پێگەی یەکەمی ئێعدامی هاوڵاتیانی خۆی هەیە لەئاستی جیهاندا. ئێعدام لەئێران لەیاسادا چەسپاوە.

ئەو تاوانانەی کەلەیاسادا ئێعدامیان بۆ لەبەرچاوگیراوە برینین لە کوشتن، دەسدرێژی، ئازاری جنسی مناڵان، هاوڕەگەز خوازی، (مساحقە) لەئەگەری دووپات بوونەوە، قاچاخی مادەی هۆشبەر، دزی چەکدارانە، مرۆڤ ڕفاندن وت اوانی شەڕ لەگەڵ خودا و گەندەڵی سەر زەوی(ئەو تۆمەتەی کەبەگشتی لەتاوان بارانی سیاسی خۆدەبینێتەوە).

بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان : لەساڵی ۲۰۱۷ی زاینی ٤٤۶ کەس لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئێعدام کراون؛ کەنێزیکەی۲۰ لەسەت لە ئێعدام کراوان واتە ۸۶ کەس لەوان لەهاوڵاتیانی کورد پێک هاتوون.

۳۱کەس لە ئێعدام کراوان لەلایەن کۆماری ئێسلامی ئێرانەوە لەپێش چاوی گشتی هەڵواسراون، کە ۹کەس لەم چەشنەلە ئێعدام، لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بووە؛ واتە نێزیک بە ۳۰ لەسەت لەو ئێعدامانەی کەلەپێش چاوی گشتی جێبەجێ کراون لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

لەساڵی ۲۰۱۶ ڕێژەی ٤٤کەس بەتۆمەتی محاربە وگەندەڵی سەر زەوی لەئێران ئێعدام کراون؛ کە ۳۰ کەس لەوان بە تاوانی سیاسی و ئەمنییەتی بوون، ئێعدام کراون لەم ڕێژەیە ۲۷ کەسیان لەهاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێک هاتوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــتان

%d bloggers like this: