هەواڵەکان

دادستانی گشتی تورکیا قەراری قۆلبەست کردنی هاوسەرۆکی HDPو سی چالاکی سیاسی کوردی دەر کرد

ک م م ک: دادستانی تورکیا لە ئانکارا، قەراری قۆلبەست کردنی “سەرپیل کەمالبای” هاوسەرۆکی پارتی دێموکراتیکی گەلان و ۳۰ کەسی تر لە چالاکانی سیاسی لایەنگری کوردی دەر کرد، قولبەست کردنی ئەم کەسانە بە هۆی دەر بڕینی ناڕەزایەتی دژبە ئۆپراسیۆن و هێرشی سەربازی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان بووە، تورکیا هەوڵ دەدات بەر بە ناڕەزایەتی دژ بە شەڕی سەپێندراوی تورکیا بۆسەر کوردان بگرێت.

لە داواکاری دادستانی ئانکارادا سەبارەت بە هاوسەرۆکی پارتی دێموکراتیکی گەلان هاتووە: بە بیانوی دژایەتی لەگەڵ ئۆراسیونی”چڵە زەیتون” هەوڵ دراوە تاکو خەڵک بڕژێننەسەر شەقامەکان و ئاڵۆزی پێک بێنن.

هێزەکانی پۆلیسی تورکیا سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی بەربڵاو پتر لە ۳۰ چالاکی سیاسی کورد لە باکوری کوردستانیان دەست بەسەر کرد.

ئەم هەوڵە و دەستبەسەر کردنە بەر بڵاوە هاوکات لەگەڵ بەڕێوە چونی سێهەمین کۆنگرەی لە ناکاوی پارتی دێموکراتی گەلان لە بڕواری ۱۱ فێوریەی ۲۰۱٨ بە بڕیاری دادستانی کۆماری تورکیا دەستی پێ کردووە.

لە نێوان دەست بەسەر کراواندا کەسانێک وەک: “پڕۆفۆسۆر ئەنوەر حەمزە ئۆغڵو” وتەبێژی هاوبەشی کۆنگرەی دێموکراتیکی گەلان(HDK)و “فاتمە چەلەبی” ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سوسیالی چەوساوەکان و “کزبان کونوکچی” وتەبێژی کۆمەڵەی بەرخۆدانی سوسیالیست و “عەلیم تنچا عەلی” و “ناجی سۆنمز” وتەبێژی هاوبەشی پارتی چەپی سەوزی تورکیا و “موسا ئۆغولاری” هاوسەرۆکی پارتی نوێی سوسیالیستی تورکیا بەدی دەکرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

وت و وێژ لەگەل دو کەسی بڵاوکەرەوەی مادە هۆشبەرەکان و هاوکاری ئیتلاعات لەتەکیان

شاعیری کورد ،ژاکان مەلەکشاهی هەڕەشەی کوشتنی لێکرا

پیرانشار: سەپاندنی دوو مانگ زیندانی بەسەر هاوڵاتییەکدا