دەسبەسەری هاوڵاتییەکی کورد لەســـنـە

ک م م ک: سێشەممە۱۷ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لەهێرشێکدا بۆماڵی دایکی “مەهیار ئەحمەدی” ناوبراویان دەسبەسەر کرد وگواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەکوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛” لەپێوەندییەکی تلەفونیدا ئەم هاوڵاتییە کورد ڕایگەیاندووه کەلە ئێدارە ئیتلات دەسبەسەرە.”

ئەم سەرچاوەیە لەدرێژەدا دەڵێ؛” سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی مەهیار لەشوێن و هۆکاری ڕاستی دەسبەسەری مناڵتکەیان زانیارییەکیان دەست نەکەوتووە.”

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان