ک م م ک: ئەمرۆ تیمه‌کانى فریاکه‌وتنى خێرا ته‌رمى پێنج هاوڵاتى کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ى ناوچه‌ى ماباتا-ى عه‌فرینیان ده‌رهێنا، که به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى بۆردوومانى فڕۆکه‌کانى سوپاى تورکیا کۆمەڵکوژ کرابوون.
فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى سوپاى تورکیا به‌یانى ئه‌مڕۆ حه‌وت ئه‌ندامى یه‌ک خێزانیان له ناوچه‌ى ماباتا له عه‌فرین کۆمەڵکوژ کرد، ئەو گیانبەخت کردوانە خه‌ڵکى ئیدلیب بوون و پێشتر به‌هۆى هێرشى گروپە تێرۆریستیەکاتی سه‌ر به تورکیاوه ئاواره‌ى عه‌فرین بووبوون.
ته‌رمى ئه‌و حه‌وت هاوڵاتیه له‌ژێر داروپه‌ردوى خانووه ڕووخاوه‌کاندا مابوونه‌وه و تیمه‌کانى فریاکه‌وتنى خێرا تا ئێستا ته‌رمى پێنج که‌سیان ده‌رهێناوه‌ته‌وه و سه‌رقاڵى ده‌رهێنانى ته‌رمى دوو که‌سه‌که‌ى دیکه‌شن.
ناسنامه‌ى ئه‌و پێج که‌سه‌ى که ده‌رهێنراون، به‌م شێوه‌یه‌ن: ته‌ها ئه‌لخاتر ته‌مه‌ن 40 ساڵ، ئه‌مینه خاتر ته‌مه‌ن 40 ساڵ، زه‌کیه ئه‌لخاتر و سلێمان ئه‌لخاتر ته‌مه‌ن 14 ساڵ، هه‌روه‌ها ئه‌سرا ئه‌لخاتر.
بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین ژمارەی قوربانییەکانی مەدەنی بەردەوام بەرزدەبنەوە، تا ئەمڕۆ و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ٤٣ هاوڵاتی گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە ١٠٠ هاوڵاتیش دیکەش بریندار بوون، کە زۆرینەی ژن و منداڵن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


