عەبدول رەزا رەحمانی فەزڵی وەزیری کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ راگەیاندنەکاندا خوازیاری چەواشەکاری و سڕینەوەی هەواڵە پەیوەندیدارەکان بە بومەلەرزە بووە و داوای کردووە کە هەواڵەکان نابێت راستیەکان بڵاو بکەنەوە، ناوبراو رەخنەی لە هەواڵنێریەکان لە تاران و کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان گرت و خوازیاری لە بەرچاو گرتنی”قازانج و سیاسەتەکانی کۆمەڵایەتی” لە کاتی بڵاو کردنەوەی راستیەکان لە کاتی تەنگەسەری دا بووە.
ناوبراو سەرەڕای هەڵکوتانە سەر شێوازی ئاگاردار کردنەوەی پسپۆڕانی بواری جیۆفیزیك و بومەلەرزە وتی: ئەم پسپۆڕانە “قازانج و سیاسەتی کۆمەڵایەتی ” لەبەر چاو ناگرن و خواستەکانیان راستەوخۆ دەدرکێنن، بە پێی وتەکانی رەحمانی فەزڵی “زۆرینەی کۆمەڵگە نازانن کە چالاک بونی بەرگەکانی زەوی لە تاران واتای چی دەگەیەنێت.”
وتەکانی ئەم بەرپرسە سەرەکیەی کۆماری ئیسلامی ئێران واتای ئاشکرای پێشێلکاری مافی مرۆڤە بە شێوازێکی گشتی و هەمە لایەنە، ئەم بەرپرسە حکومەتییە بە ئاشکرا خوازیاری چەواشەکاری لەبوارەکانی هەواڵنێری، بڵاوکردنەوەی هەواڵ، نەبونی ئازادی هەواڵنێری و لەبەرچاو نەگرتنی مافی کۆمەڵگا لە بەردەست بونی زانیاری و راستیەکانی رۆژانەی ژیان و … بووە.
چەواشەکاری و نەبونی زانیاری پێویست دەتوانێت لە سەر گیان و ژیانی ملوێنها شارۆمەند بە شێوازی راستەوخۆ کردانەوەی هەبێت.
بە لەبەرچاو گرتنی هەڵوێستی وەزیری دەوڵەتی رۆحانی، نەگەیاندنی زانیاری دروست و لە کاتی پێویست بە کۆمەڵگا قازانجی سیاسی و ئەمنیەتی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەپارێزێت، بەڵام ئەم بەرپرسەی حکومەتی ئەم بابەتە لەبەرچاو ناگرێت و یا خود بە دەست قەس نایهەوێت لەبەرچاوی بگرێت کە: ئەم هەڵوێستە نا مرۆڤیانە دەتوانێت خەسارگەلی گەورە بە شارۆمەندان بگەیەنێت کە ناتوانرێت قەرەبوو بکرێتەوە.
هەمو ئەو وڵاتانی لە سەر بەرگەکانی بومەلەرزەن، سەرەڕای هەوڵ بۆ راهێنانی شارۆمەندان، هەوڵ دەدەن زانیاری و راەهێنانی پێویست سەربارەت بە بومەلەرزە، چۆنیەتی رودانی بومەلەرزە، کاتەکانی رودان، رێژەی خەسارەکان، هەڵسەنگاندنی خەرجەکان و … بۆ شارۆمەندانن بۆ ئەوەی لەکاتی روداوەکاندا ئامادە بن.
بە پێی راپۆرت و زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: پەیوەست لەگەڵ بومەلەرزەکانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، حکومەت نەک هەوڵی نەداوە رێژە و زانیاری تەواو سەبارەت بە بومەلەرزە و گەزەنگە گیانی و ماڵیەکان بگەیەنێت بە کۆمەڵگا، تەنانەت هەوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران چەواشەکاری و شاردنەوەی راستیەکان لە کۆمەڵگای بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وتەکانی ئەم بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشێلکاری راستەوخۆی مافی کۆمەڵگا سەبارەت بە ئاگادار بونەوە لە راستیەکان دەزانێت، ئەم وتانە لەژێر پێ نانی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە ئێران دەردەخات، سیاسەتگەلێک کە گیان و ژیانی ملوێنها مرۆڤ دەکاتە قوربانی قازانجە سیاسی و ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


