هێزە نیزامییەکانی ئێران کۆڵبەرێکی تریان لە بانە بریندار کرد

بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: شەوی رابردو ۳۰ سەرماوەزی۲۷۱۷ی کوردی (۱۳۹۶ هەتاوی) لە نزیک ئاوایی زەلێ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقە لە دەستەیک کۆڵبەر دەکەن، لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی عادڵ محمدپور کوری ئێبراهیم خەڵکی ئاوایی سیاومە بە خەستی بریندار دەبێت.

بەوتەی شایت حاڵێک کە لەشوێنی روداوەکە بووە، فیشەک بەر پشتی کەوتوە و باری تەندروستی ناوبراو ناجێگیرە.

لە ماوەی ۸ کاتژمێری رابردوودا دا ۳ کۆڵبەر لە سنووری بانە بریندار بوون. دوو کۆڵبەر بە نێوى مەهدى ئەحمەدپوور خەڵکى گوندى بروێشکانێ و کارساز عەزیزى خەڵکى گوندى کێلێ، لە سنوورى نەنۆر، دوو کۆڵبەری ترن کە دوێنێ لە لایەن هێزە سنووریەکانی ئێران تەقەیان لێ کراوە و بریندار بوون.

دواى برینداربوون خەڵکى گواستوویاننەتەوە بۆ نەخۆشخانەى بانە، بەڵام لە لایەن ئیتلاعاتەوە کارگێڕى نەخۆشخانەکە ئاگادار کراوەتەوە کە نە کەس دەتوانێت بیانبینێت و نە تا سبەىیش نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت.

کوژران و بریندارکردنی کۆڵبەران لەحالێک دایە کە کاربەدەستانی حکووم ەتی ئێران رایانگەیاند کە کۆڵبەری قەدەخەیە و هەوڵ دەدەن بەری پێ بگرن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان