هەواڵەکان

گواستنەوەی سەرلەنوێی دووچالاکی مەدەنی کوردی خەڵکی ســـنە بۆئێدارەی ئیتلاعات

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ڕۆژی سێ شەممە ۲۸ی سەرماوەزی ۱۳۹۶ی هەتاوی دوو چالاکی مەدەنی کوردی خەڵکی شاری ســـنە بەناوەکانی “مادێح فەتحی وشارام فەرهادی”، پاش دوو ڕۆژ لەگواستنەوەیان بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری ســـنە، سەرلەنوێ گەڕێنرانەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات.

“مادێح فەتحی”خێزاندار،۲۷ساڵ تەمەن،چالاکوانی ژینگەپارێز وئەندامی کۆمەڵەی کوردستانی سەوز ڕێکەوتی ۶ی خەزەڵوەر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەشاری سنە دەسبەسەرکرابوو

هەروەها ” شارام فەرهادی”چالاکێکی مەدەنی دیکەی کورد، ڕۆژی پێنج شەممە ۲۵ی خەزەڵوەر،لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەکاتێکدا سەرقاڵی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ خەڵکی خەساررپێگەیوی کرماشان بوو، دەسبەسەرکرا.

جێگەی باسە: لەمەڕ دەسبەسەری ئەم دوو هاوڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەست نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــــــــتان

Related posts

حوکمی ئێعدامی زیندانییەکی سیاسی داشکا

کرماشان/ دەسبەسەری توێژەری کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان و ڕاگواستنی بۆ زیندان

ڕاپۆرتی ساڵانەی پێشێلکاریە ماف مرۆڤیەکانی کوردستان