دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ سێ بەندکراوی سیاسی کورد بە بیانوی هاوکاری کردن لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کانی کوردستانی تێکڕا ۱۵ ساڵ بەندیخانەیان و دوور خستنەوەیان بەسەردا سەپاو بۆ رادەستی بەندیخانەی کرمان کراونەتەوە.
بە پێی وتەکانی تۆڕی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: “ژوری یەکی دادسەرای سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران سێ بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی موحەممەد ئەمین(ئەمیر) پەیغامی چوار ساڵ بەندیخانە، فارۆق شاروێرانی چوار ساڵ بەندیخانە و تاهیر خورشیدی حەوت ساڵ بەندخانەیان بەسەر دا سەپێندراو لە دۆسیەیەکی بەشدار ، قەراری دوور خستنەوەیان بۆ بەندیخانەی کرمان بۆ ئەم سێ کەسە دراوە.
” ئەم سەر چاوەیە پاشان دەڵێت: “دانیشتنی دادگەی ئەم سێ بەندکراوە سیاسیە ، لەرۆژی۱٤ی سەرماوەز لە ژوری یەکی دادسەرای سەربازی ورمێ بەرێوە چووە و حوکمی ئەو کەسانە ئەمڕۆ شەممە ۲۵ی سەرماوەز راگەیەندراوە.
” ئەم سەرچاوەیە پاشان دەڵێت: ” بە هۆی ئەوەی کە تایەر خورشیدی ئەندامی سپای پاسداران بووە دۆسیەی ئەم کەسانە دراوەتە دادسەرای سەربازی. ” فارۆق شاروێرانی لە ۲۱ی گوڵان و تاهیر خورشیدی لە رۆژانی ٨ و ۱۰ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە شاری “شنۆ” و بە دەستی هێزە ئەمنیەکان قۆڵبەست کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان