پارێزگای سنە پێشەنگی فرۆشتنی گورچیلەیە لە جوگرافیای سیاسی‌ ئێران

پارێزگای سنە پێشەنگی فرۆشتنی گورچیلەیە لەئێران

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی بەرپرسی ئەنجوومەنی پشتیوانی لەنەخۆشانی گورچیلە(سەید عەتائوڵا عەبدی): پارێزگای ســـنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو پێشەنگی ئاماری فرۆشی گورچیلە لەئێران دەناسرێ.

ناوبراو لەووتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵگری (باران خبر) دەڵێ کە: ڕێژەی دۆسیەی کەسانی خوازیاری فرۆشی گورچیلە هاوئاستی خوازیارانی کڕینی گورچیلەیە کەئەمە لەخۆیدا جێگەی داخە، وکڕیارانی گورچیلە لەنێوان ئەم کەسانەدا لەگەڵ دۆخ وگرووپی خوێنی گونجاو ،فرۆشیاری گورچیلە هەڵدەبژێرن، هەروەها درێژە پێدا کە ۸۰لەسەتی ئەم کەسانە لەنێونجی تەمەنی نێوان مێرمنداڵانی ۲۰بۆ۲۵ساڵەدان وزۆرینەشیان لەژنانی نێوماڵ پێک دێن کەلەدانیشتووانی شوێنەدوورە دەستەکانی شارەکانن.

جێگەی باسە ؛هەژاری وبێکاری لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام لەسەرەکیترین کێشەکانی ئەم بەشە لەکوردستانە کەلە سەرنج وڕوانگەی دەوڵەت وبەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ون بووە وچ ڕێکارێک بۆ چارەسەریەکیان بۆ ئەم گرفتە نەڕەخساندووە کەبووە بەهۆی تێکچوونی ژیانی ڕۆژانەی دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وخەڵک بۆوەچنگ خستنی داهات وبژێوی ژیان دەستیان داوەتە فرۆشی گورچیلە وهەندێ بابەتی نەشیاوی دیکە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان