خۆکوژی کچێکی گەنج لەشاری سەردەشت

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:ڕۆژی پێنج شەممە ۹ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۶ی هەتاوی کچێکی گەنجی کورد بەناونیشانی “شوعلە زەربان”کچی محەممەد خەڵکی شاری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی دایە خۆکوژی وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

دەکوترێ کە؛ ناوبراو بەهۆی کێشەی خاوخێزییەوە هەوڵی ئەم کارەی داوە.

جێگەی باسە کە: بەهۆی نەبوونی یاسای ئاشکرا وڕوون لەیاساکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وهەروەها نەبوونی ناوەندی تایبەت ودیاریکراو بۆ پشتیوانی کردن لەژنان وکچانی خەسار پێگەیشتوو لەهۆکارە سەرەکییەکانی هەڵکشانی خۆکوژی وخۆسوتاندنی ژنان دێتە هەژمار.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان