بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،لە بەردەوامی داخران و بچووک بوونەوەی یەکە بەرهەمهێنەر و پیشەییەکان، بەسەدان کرێکاری کۆمپانیای دەستەوانەی حەریری ئێران هەڵکەوتوو لەشارۆچکەی پیشەیی فازی ۲ی ورمێ،بەهۆی ئەوەی کەمبوونی سەرچاوەی دارایی لەلایەن خاوەنکارەوە وپشتیوانی وبەرپرسایەتی ناجێگیری بەرپرسەکانی پێ دەوترێ ،لەسەرکار دەرکراون.
هەربۆیە بەرپرسی سەرەکی (مدیرعامل)ی دەستەوانەی حەریری ئێران”جەلال فەرەجزادە” داخرانی کۆمپانیا وهەروەها بێکاری کۆمەڵێک لە کرێکارانی پەسەند کرد.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ۵۰۰ کرێکاری دیکەیش لەساڵی ۹۴ی هەتاوی لەم کۆمپانیایە دەرکراون وهەنووکەیش بەشێوەی هەڵواسراوی ماونەتەوە.
ڕەوتی وەدەرنانی کرێکارانی کورد لەیەکە پیشەییەکان وهەروەها شارەوانییەکان بووە بەهۆی ناجێگیربوونی دۆخی ژیانی کرێکاران وبنەماڵەکانیان،چەندد ڕۆژی بەرێیش ۱۵۰کرێکاریشارەوانی مەریوان لەسەرکار دەرکران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


