یۆنان: هێرش بۆ سەر ئەندامێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بریندار کردنی

KMMK:

دووشەممە٧ی سێپتەمبەری ٢٠٢٠ی زاینیی(١٧/۶/٢٧٢٠ی کوردی)، لە ئاتێن پێتەختی یۆنان یەکێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە ناوی” عەبدولسەلام مەلا ئەحمەدی” ناسراو بە ئەرسەلان ئەحمەدی ڕیگ ئابادی خەڵکی پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن چەندد کەسەوە هێرشی کرایەسەر و بریندار کرا.

ئەحمەدی ئەندامی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە هەمبەر ئەو ڕووداوە ڕایگەیاند: کاتژمێر١٩ی دووشەممە نێزیک وێستگەی ئوتوبووس بەرانبەر پارکی ئەلێکساندەر لە ئاتێن کە ئوتوبووسەکانی کەمپی پەنابەرانی کورد(لاڤریۆ) لەو شوێنە ڕادەوەستن، ڕاوەستابووم کە لە لایەن چەندد کەسەوە دەنگ درام و بە خێرایی لە لایەن سێ کەسەوە هێرش کرایە سەرم و کەوتمە بەر لێدان، بە شێوازێک کە توانای هیچ چەشنە بەرسڤدان و بەرگرییەکم لێبڕا.

ناوباو هەروەها کوتی: لەم هێرشە هۆڤانە کە کرایە سەرم سەرم و دوو ددانم شکێنرا.

ئەم ئەندامەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند کە هێرشەکە لە لایەن سێ کەسەوە هاتە ئاراوە کە هاوزمانم بوون و بە زاراوەی کوردی کرمانجی دەدوان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای مەحکووم کردنی ئەم کردەوە قیزەونە، دەوڵەتی یۆنان بە بەرپرسیار دەزانێ و خوازیاری لێکۆڵینەوەی چڕوپڕی ئەم ڕووداوە و دادگایی کردنی بکەرانی ئەم ڕووداوەن. ئەم ئەندامە چالاکەی مافی مرۆڤی کوردستان ماوەیەکە داوای پەنابەری سیاسی ئەو وڵاتەی وەرگرتووە و بەو پێیە وڵاتی یۆنان دەبێ بەرانبەر بەو هەوڵە دەسدرێژکارانە دژکردەوە بنوێنێ و لە دوای ناسینی ئەو کەسانە دادگایی بکات.

هەروەها داوا لە ڕێکخراوە و دامەزراوە مەدەنی و مافی مرۆڤییەکان و هەروەها لە ڕێکخراوی دژایەتی کردن لە گەڵ توندوتیژی دژ بە ڕۆژنامەوانان(CPT) دەکەین لەم بارەوە دەستێوەردان بکات و لەپێناو مافی خەسارچووی ئەم هاوکارەمان و ئەم ئەندامە مافی مرۆییە بێدەنگ نەمێنێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە ئاشــکرا داوا لە دەوڵەتی یۆنان، دامەزراوە مافی مرۆڤییەکان، ڕێخراوەکانی بەرگریکار لە ڕۆژنامەوانان و هەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە پێوەندیدارەکان دەکات کە بە پاراستن و بەرگری لە چالاکانی مەدەنی، مافی مرۆیی و سیاسی ئەمنییەتی ژیانی و کاری ئەوان دابین بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە پۆلیسی یۆنان دەکات کە هەرچی خێراتر بەرانبەر بە دۆسیەی ئەم هاوکارەمان دەستپێشخەری گونجاو بڕەخسێنێ و ئەنجامەکەیشی وەکوو خۆی بۆ ڕای گشتی ئاشــکرا بکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان