بۆکان؛ دەستبەسەرکردنی ڕەمەکی هاووڵاتییەکی گەنج لەلایەن هێز ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ٦ی گەڵاڕێزانی ساڵی ٢٧٢٥، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئارام وەفایی، هاووڵاتییەکی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی گوندی “عەباس ئاوا”ی شاری بۆکان و بەبێ هیچ فەرمانێکی دادوەری دەستبەسەریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

سەرەڕای بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتنی ئارام وەفایی و دۆخی تەندروستی و ئەگەری تۆمەتەکانیەوە نییە.

E.Sh

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *