ک.م.م.ک :
بە پێی ئەو راپۆرتانەی بەدەستمان گەیشتوون، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٥ی کوردی، سزای لەسێدارەنی پژمان تۆبرەرێزی زیندانی سیاسی خەڵکی کرماشان کە لە زیندانی ئێڤینی تاران بەندکراوە، پێی راگەێندرا.
ئەو تۆمەتەی ئاراستەی ناوبراو کراوە بریتیە لە “گەندەڵی لەسەر زەوی” (فساد فیالارض).
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم سزایە پێشوەختە و بەبێ پرۆسەی دادوەری دادپەروەرانە دەرچووە و ڕۆڵی دادوەریش لەوەدا تەنها ڕاگەیاندنی بڕیارێکی پێشوەخت دیاریکراو بووە.
دۆسیەی ئەم بەندکراوە سیاسییە، چەندین ڕاپۆرتی ئەشکەنجەدانی جەستەیی و دەروونی، گوشارە ئەمنییە توندەکان و هەڕەشەی دادوەری لەگەڵدا بووە.
ب.س


