سنە؛ چۆنیەتی ڕێوڕەسمی دادگایی کردنی ژینا مودەڕسی لە دەستبەسەرکراونی شۆڕشی ژن ژیان ئازسدی لە زمانی خۆیەوە

ک.م.م.ک:

ژینا مودەڕسی لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕش و سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی وەکوو هەموو دیکەی دەستبەسەرکراوان لە دادگایەکی ئەمنی بەڕێوەچوو و ئامانجی ئەم دواییانەی دادگایش تەنیا واژۆکردنی تۆبەنامە و شکاندنی کەرامەتی دەستبەسەرکراوانە، لێرە دەقی چۆنیەتی دادگاییەکەی لە زمانی خۆیەوە دەقاودەق دەخەینە بەرچاوی گشتی.

دادگایی کردنم ڕۆژی یەکشەممە٢٣ی ڕێبەندانی٢٧٢٢ی کوردی بەڕێوەچوو، پێنجشەممە پارێزەرەکەم(عەبدوڵاهی) بۆ کۆتا خوێندنەوەی دۆسیەکەم سەردانی دادگای کردبوو، زانیان کە دادوەرەکەمیان لە سەعیدی لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە سنە بۆ سەرۆکی دادگا ئەکبەری لەسەر داوای تاران گۆڕیوە. ڕێوڕەسمەکە بەڕێوەچوو، دادوەر ئەکبەری دۆسیەکەمی نەخوێندبوویەوە، پتر لەوەی ڕێوڕەسمی دادگایی کردن بێت ڕێوڕەسمی ئامۆژگاری و شیکردنەوەی ڕووداوەکان بوو هەڵبەت لە ڕوانگەی خۆیانەوە.
لە کۆتاییدا کوتی: دواتر دۆسیەکەت دەخوێنمەوە بەڵام تۆ بەرگری خۆت بۆ( پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات) بنووسە. من و پارێزەرەکەم بەرگرینامەمان نووسی….

لە کۆتاییدا فۆڕمی لێبووردنت پێمدا کە لێی نووسرابوو:
من…. کچی،،، بە دۆسیەی ژ
مارە…. لەو تاوانەی کردوومە پەژیوانن. بەڵێن دەدەم کە دووپات نەبێتەوە و لە چوارچێوەی ئامانجەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێراندابم.
(ڕەنگە بەهەندێ جیاوازییەوە چون بەتەواوی ڕستەکەم بیر نەماوە….)
من فۆڕمەکەم واژۆ نەکرد چون بە دادوەرەکەم کوت خۆم بەتاوانبار نازانم کە لە بریتی پەژیوان ببمەوە و بەپێی یاسایش هەنووکە لە دۆسیەکەم تاوانبارم نەک مەحکووم. چەندد جار جەختی کردەوە کە واژۆی بکەم چون قازانجی دۆسیەکەمی تێدایە بەڵام دیسانەوە جەختم کردەوە کە تاوانم نەکردوە. پێمی کوت کە من دەسەڵاتم ڕەش کردووە، لەڕێی ڕاپۆرتەکانمەوە، نووسراوەکانمەوە، کردەوە و کارەکانم، وێنەکانم لە پیشانگاکان و تەنانەت ناوی ئەو کتێبانەی کە پێشنیاری کڕین و خوێندنەوەیانم لە کتێب فرۆشیەکان دابوو. هەموو لە دۆسیەکەمدا بوون، کوتی: دەزانین خەڵک لە تەنگانەو گوشاردان بەتایبەت لە بواری ئابووریەوە بەڵام ڕێگەچارە ئەمە نەبوا کە هاتەئاراوە. ئەگەریش کۆمان نەکردباوە ئێستە دەبووین بە سوریای دووهەمەوە. کوتی کە دۆسیەکە دەخوێنێتەوە و لەسەر چۆنیەتی بەرگرینامەکەی من حوکم دەردەکات. کەیسی واژۆکردنی فۆڕمی لێبووردن لەم ڕۆژانەدا لە ڕۆژەڤدایە. پاش شیکاریەکانی پارێزەرەکە
تێگەیشتم کە لێبووردن بۆ ئەو مەحکووم کراوانەی کە ماوەیەک بەسەر حوکمەکەیاندا تێپەڕ دەبێت زۆرەملێیە و هەڵبژاردەیەکیان لەبەردەمدا نییە. ئەوان هیچ فۆڕمێکیان واژۆ نەکردووە و ئازاد کراون بەڵام بۆ تۆمەتباران هەڵبژاردن هەیە.
وابیردەکەمەوە کە ئێمە ناتوانین دەستبەسەرکراوان بەپێی واژۆکردن یان نەکردن بڕیاریان لەسەر دەربکەین. زۆر کەسم دیتوە کە ژیانیان جۆرێک بووە و هەیە کە ئیدی بەرگەی هیچ گوشار و تێچوویەک ناگرن. ئەو دایکانەی منداڵی بچکۆلەیان هەیە. ئەو کەسانەی تووشی حاڵەت و نەخۆشی گران بوون. کوڕێکی هاوڕەگەزخواز کەترسی لە چوونی بۆ زیندانی پیاوانی هەیە کە ئەگەری ئازار و سوکایەتی(تەنانەت دەروونی) لەسەرە. ئەو کەسانەی نەخۆشی جەستەیی، یان خەمۆکی… یان هەیەو و و نە ئەو کەسەی کە واژۆی دەکان شکستی هێناوە و سیخوڕخو خۆفرۆشە! نە ئەو کەسەیش کە واژۆی ناکات پاڵەوانە! ئاگاداری دووبەرەکییەکان بین.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *