سەقز؛ چوار هاووڵاتی دیکە دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:
دووشەمە 16ی رەزبەری 2722ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی حامد سەعیدی مامۆستایی یەکێک لە خوێندنگاکانی شاری سەقز لەلایان هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵەکان، حامد سەعیدی، دوای ئەوەی هەوڵی داوە ڕێگری لە لێدانی خوێندکاران بکە، دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

بەپێی هەواڵەکان، لەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو، چەندد هاوڵاتیی دیکە بە ناوەکانی سیروان ئەردەڵان، فەرزاد ئەحمەدی و گۆران محەمەدی لە پەیوەندی لەگەڵ گردبونەوە ناڕەزایەتییەکانی کوشتنی ژینا ئەمینی لە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چوار هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *