ئیسکەندەر لوتفی ئەندامی دەستەی مامۆستایان دەستی داوە بە مانگرتن لەخواردن

ک.م.م.ک
دووشەمە 9ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، ئیسکەندەر لوتفی، ئەندامی یەکێتی مامۆستایان لە مەریوان، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە پشتگوی خستنی و فشارخستنەسەری بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەمڵی لە کاتی دەستبەسەرکردنی نایاساییدا، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.

جێی باسە کە، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەمڵی، بە هاوکاری لەگەڵ دوو شارۆمەندی فەرانسەوی کە لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون، لێپرسینەوەیان لێکردووە.

شایانی باسە، کە بریاری دەسبەسەر کردنی کاتیی ناوبراو، لە دادگای ئینقلابی ئێران لە مەریوان و بە رەزامەندی دادستان نوێ کراوەتەوە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *