کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(kmmk): سەرلەبەیانی ئەوڕۆ ۷ی ڕەشەمەی ۱۳۹۶ی هەتاوی بەدەیان بنەماڵەی خەڵکی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناڕەزایەتی دژبە ناڕوونی ودیارنەمانی ڕەوشتی ئەو ماڵانەی کە بڕیاربووە ناوەندی (مسکن مهر) پێیان بدات لەبەردەرکی ئێدارەی ڕێگەوبان وشارسازی ئەو شارە گردبوونەوە وداوای خانوەکانیان کرد کە چەندد ساڵە پارەیان داوە وهێشتا پێیان نەدراوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی دیکە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ،ماوەی ۷مانگە کرێکارانی شارەوانی مەهاباد حەقدەستیان وەرنەگرتووە بەم هۆیەوە بەدرووشمی “ئەی ئەوانەی بەدرووشمی پشتیوانی لەکرێکاران ئێستە دەسەڵات داران ئاخۆ ئێوە دەتوانن بۆماوەی ۷مانگ بەبێ مووچە ژیان بکەن”داوای حەقدەستەکانیان دەکەن وئەمە لەحاڵێکدایە کەئەم جۆرە ناڕەزایەتیانە زۆرجار ولەزۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دێتە ئاراوە وهەنووکەیش هەربەردەوامە
وچینی هەژار وکەم داهات مافەکانیان پێشێل دەکرێت.

جێگەی باسە بەهۆی سیاسەتی نادرووست وگەندەڵی وهەڵاواردنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کورستان قەیرانەکان ڕۆژلەگەڵ ڕۆژ لەهەڵکشاندایە ومافی خەڵکی هەژار وبێکاری ئەم ناوچانە پێشێل دەکرێ وهیچ دامەزراوە وناوەندێکی پێوەندیداریش وڵامدەری خەسار وبێ دەرەتانیەکانی خەڵک نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


