مانگرتنی کاسبکاران و بازاریانی شاری بانە

ک م م ک:  پێنج شەممە ۳ی ڕەشەمەی ۱۳۹۶ی هەتاوی ، بازاڕیان وکاسبکارانی شاری بانە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناڕەزایەتی دژبە داخستنی سنووری “سەیران بەند” لەناوبەری ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان دوکانەکانیان داخست.

بەگوێرەی هەواڵنێری تۆڕی هەواڵگری موکریان لەشاری بانە ،هێزە ئینتزامییەکان بەشێوەیەکی بەربڵاو لەهەموو شەقام وگۆڕەپانەکانی ئەوشارە بڵاوەیان پێکراوە وبەهەڕەشە لەهەوڵی ئەوەدان دوکانەکانیان پێبکەنەوە.

جێگەی باسە کەکۆماری ئیسلامی بەداخستنی سنوورەکان کەتەنیا ڕۆچنەی ژیان وبژێوی خەڵکی هەژار وبێکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە زیاتر لەجاران خەڵک بخاتە تەنگەژەوە وپتر لەجاران بتوانێ ڕەوایەت بدات بەکوشتن وبریندارکردنی کەسبکاران وکۆڵبەران کە بوونەتە بڕبڕەی پشتی هەموو بازاڕیان ودوکانداران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان