بەپێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، شەوی ڕابردوو ۱۰ی بەفرانباری ۱۳۹٦ی هەتاوی لە درێژەی ناڕزایەتییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا لە شاری ئیزە ۲ کەس و لە شاری دووروود ۲ کەسیتر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتزامی و ئاسایش گیانیان لە دەست داوە .
بە پێی وتەی نوێنەری شاری ئیزە سەر بە پارێزگای خوزستان ۲ کەس لە خۆپیشاندانەکاندا گیانیان لە دەست داوە و بە پێی وتەی قایمقامی شاری دووروود سەر بە پارێزگای لوڕستان ۲ کەس کوژراوە و پشتڕاست کراوەتەوە .
لە ڕۆژی ۹ی بەفرانباریشدا لە شاری دووروود ۲ کەسی تر بەدەستی هێزەئەمنییەیەکان گیانیان لە دەست دابوو . بە پێی سەرچاوەکان لە درێژەی خۆپیشاندانەکاندا هێزەکانی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەیان لە خۆپشاندەرەکان کردوە کە بەشێوەی هێمنانە و دوورلە توند و تیژی داواکاری مافە ڕەواکانیانن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


