ئێران پێش بە یارمەتیە نێودەوڵەتیەکان دەگرێت بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەی کرماشان

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆماری ئیسلامی ئێران پێش بە یارمەتیە نێو دەوڵەتیەکان دەگرێت کە لە لایەن وڵاتانی ترەوە بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی کرماشان تەرخان کراون، ئەمە لەکاتێک دایە کە برپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەوپەڕی کەمتەرخەمیدان و تەنها هەڵوێستیان ناردنی پرسەو سەرخۆشی بۆ لێقەوماوانە و هیچ کردەوەیەکیان بۆ رزگار کردنی خەڵک و یارمەتیگەیاندن نەگرتوەتە بەر.

لەو بارەوە وەزیری دەرەوەی ئێران؛ “موحەممەد جەواد زەریف” داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتوەکان کردووە کە هیچ یارمەتییەک لەلایەن ئێرانەوە وەر ناگیرێت، لەم بارەوە نەک نەتەوە یەکگرتوەکان بەڵکوو هەشت وڵاتی تر ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی کرماشان.

ئەم بڕیارەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتێکدایە کە کەسانێکی زۆر لەدانیشتوانی پارێزگای کرماشان بەهۆی سەرما و دۆخی نالەباری کەشو هەواوە پێویستیان بەیارمەتی خێرایە، تەنانەت لە هەندێک لە شارو گوندەکانی ناوچەکە هیچ یارمەتیەکی دەوڵەتی نەگەیشتوەتە هاووڵاتیان و حکومەت لەوبارەوە کەمتەرخەمی دەنوێنێت،

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان