هەڵوەشاندنەوی حوکمی سێدارەی منداڵێکی تاوانبار بە کوشتن پاش ۱۱ ساڵ لە مەریوان

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ “ئامانج وەیسی” کوڕی موحەمەد دانیشتوی گەڕەکی ئیستادیۆمی شاری مەریوان لە تەمەنی ۱۵ ساڵیەوە بە هۆی کوشتنیکوڕە مامی خۆی لە سالی ۱۳٨۵ی هەتاویدا دەست بە سەر دەکرێت و پاش ماوەیەکی کەم قەراری سێدارەی لەسەر دەدرێت.

ئامانج ماوەی ۱۱ ساڵە چاوەڕوانی بەڕێوە چونی قەراری سێدارەیە.
لەپاش مەودایەکی زۆر بە هەوڵ وتێکۆشانی پارێزەرەکەی بەناوی “فەرشاد موحەمەدی” دەتوانێت قەراری دەرکراو لەلایەن مەحکەمەوە بگۆڕێت بە سێ ساڵ بەند کردن و سەربەهای(دیە) تەوای پیاوێک بە بنەماڵەی کەسی کوژراو.

دەکرێت بەوە ئاماژە بکەین کە ئامانج ماوەی ۱۱ساڵ لە بەندیخانە چاوەڕوانی قەراری سێدارەیە ولەم ماوەیەشدا زۆر تەوەرەی زۆری لێ کەوتووەتەوە لە بواری خوێندن ودەرونی وهەستی وکاروباریەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان