ڕووباری ئەڵوەند لەشاری سەرپێڵ زەهاو بووە بە زبڵدانی شار

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕووباری ئەڵوەند کەلەنێوەڕاستی شاری سەرپێڵ زەهاو لەپارێزگای کرماشانەوە تێدەپەڕێ بووە بە مۆڵگە زبڵدانی ئەوشارە.

ئەم ڕووبارە کەیەکێک لەڕووبارە زیندوو وپاراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە وجگە لەئاوی خواردنەوە زۆربەی زەوییە کشتووکاڵییەکانی ئەو دەڤەرە پێی ئاودێر دەکرێ،کەچی بەهۆی کەمتەرخەمی وناپەرپرسایەتی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە ،نەتەنیا جوانی وباشییەکانی ئەو ڕووبارە بن پێ خراوە تەنانەت بەهۆی دیپۆی زبڵەوە بووە بەمۆڵگەی میکرۆب وکەوتنەوەی نەخۆشی جۆراوجۆر لەشارەکەدا.

جێی ئاماژەیە و وەک دەزانرێ قەیرانی وشک ساڵی وکەم ئاوی هەموو؟ئێرانی گرتۆتەوە وجگە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کەبەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیاکەی وکوێستانی بوونییەوە پاراوە وزۆرینەی ئاوەکانیشی لەلایەن دەسەڵاتەوە دەدزرێ بۆشارەکانی ناوەند ولەو شوێنانەیش کەڕێگەی گواستنەوەی نائەگەرە،بەم شێوەیه پشتگوێ دەخرێ وبەجێی قازانج وبەهره دەبێتە سەرچاوەی نەخۆشی ولەناوچوونی ژینگەی مرۆیی وئاژەڵەکان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان