چالاکێکی کرێکاری لە شاری سنە دەستبەسەرکرا

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ٦ی ڕەزبەر چالاکێکی کرێکاری بە ناوی مزەفەرساڵەح نیا لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و هەناردەی ستادخەبەری شاری سنەکراوە .

لە دوای سەردانی بنەماڵەکەی بۆ ستاد خەبەری پێیان ڕاگەیاندوون تا ٥ ڕۆژی تر سەردانی ئەم ناوەندە نەکەن .

شایانی باسە مزەفەر ساڵەح نیا چالاکی کرێکاری شاری سنە لە پوشپەڕی ساڵی ۹٥ی هەتاوییدا لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و لەدوای ۲۰ ڕۆژ زیندانی بەدانانی بارمتە ئازاد کراو لە ڕەزبەری ئەو ساڵەدا لەلایەن دادگای تاوانەکانی لەسەرلابرا و بارمتەکەی ئازادکرا.

“سەرچاوە هرانا”

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان