دەسبەسەرکردنی ۲۰کۆڵبەر لەسەردەشت وناساندنیان بەدادگای شۆڕش

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕێکەوتی ۱۷ی گەلاوێژی۱۳۹۶ی هەتاوی ،لانیکەم ۲۰کۆڵبەر لەگوندی”دۆڵەبی” سەربەشاری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەسبەسەر وئەسپاردەی دادگای شۆڕشی سەردەشت کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕوونی کردەوە کەهێزە ئینتزامییەکان دەستیان بەسەر کەلووپەلی کۆڵبەراندا گرتووە ولەخۆیان بردوویانە.
هەروەها ئاشکراشی کرد هەرکام لەو کۆڵبەرانە لەلایەن دادگاوە ۵۰۰هەزارتمەن غەرامە کراون وبەڵێنی نووسراوەیان لێوەرگرتوون کەلەمەبەدوا نێزیکی سنوورەکان نەکەون.

جێگەی باسە ئەم تراژێدیایە تادێت گرانتر دەبێت لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کەجگە لەکوشتن وبریندار کردن ،هەروەها کوشتنی باربەری کۆڵبەران ،هەموو؟کەلەپەلەکەشیان دەستی بەسەردا دەگیردرێ وتەنانەت غەرامەیش دەکرێن،کەچی ئەم توێژە هەژارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەمەڕ بێکاری ودەسکورتی ئەم هەموو نگریسی ومەترسیە بەنرخی گیان وماڵیان دەکڕنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان