بە پێی هەواڵ گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ئەمڕۆ دووشەممە ۹ گەلاوێژی ۱۳۹٦هەتاوی ، داواکارانی پڕۆژەی هەزاروسەدو بیست خانوی، خانوبەری مێهری سنە ناسراو بە گەڕەکی “فەرا بتون” لە ناڕەزایەتی دژی بەڵێنی درۆ و ناڕاستی بەرپرسان و چاوەڕووانی ۱۰ ساڵەی بۆ وەرگرتنی خانوبەرە لە بەرابەری فڕۆکەخانەی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چاوەڕوانی هاتنی وەزیری ڕێگاوبان کۆبوونەوەی ناڕەزاییان ڕێخست و داخوازی کۆتایی هێنان بە چاوەڕووانی ۱۰ ساڵەی خۆیان بوون بۆ وەرگرتنی ئەو ماڵانەی کە بڵێنیان پێدرابوو .
جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە خاوەن گرێبەستی ئەم پڕۆژەیە کۆمپانیایی فەرابتون بوە کە بە هۆکارگەلی جۆراوجۆر ( بە گوتەی ناڕازییان ؛ تاڵان کردن و دزی ) پڕۆژەکە بە ناتەواوی ماوەتەوە و ئێستا کۆمپانیایی “جەهاد نەسر ” بەرپرسایەتی تەواو کردنی لە ئەستۆ گرتوە و دەبێت داخوازانی خاوەن گرێبەست بە پێچەوانەی گرێبەستەکەیان بۆ وەرگرتنی خانوی دوو ژوورە بە جێگای ۱۲/٥ ملیون تمەن ، دەبێت ۱٦ میلون و ۲۰۰ هەزار تمەن و بۆ خانوی یەک ژوورە لە بری ۲ ملیون و نیم ، دەبێت ٥ ملیون زۆرتر بدەن بە کۆمپانیاکە و ئەمە لە کاتێکدایە کە ناڕازییان لە مەڕ دانی ئەم بڕە پارەییە کە بە نیسبەت گرێبەستەکەیانۆ زیادکراوە ناڕازین و دەڵێن کە توانای دانی ئەو بڕە پارەییان نیە و ئیدارەی گشتی ڕێگاوبان و شارسازی کە چاودێری ئەو پڕۆژەییە بوە تاوان بارە سەرەکیە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


