کەلاوەنشینی و هەژاری لە پارێزگای “سنە” ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵە مافی مرۆڤی کوردستان، نیزیکی ٦۰٪ شارۆمەندانی پارێزگای سنە لە هەژاری و نەداریدا دەژین .

ئامارەکانی ڕێژەی کەلاوەنشینان و هەژارانی شارەکانی پارێزگای سنە بەوجۆرە ڕادەگەیێنن کە لە شارەکانی سەقز و بانە ٥۸٪ ، لەشاری کامیاران ٥۷٪ ، سنە ٤۷٪ و ٥۲٪ خەڵکی مەریوان لە قەراخ شارەکاا و لە کەلاوەکان دا ژیان بەسەر دەبەن.

شایانی باسە کە لە کۆی ۱۲ هەزار و ٦۷۲ هەکتار پانتای شارکان، ۳۲٦۲ هێکتار ڕووبەری ۲٥/۷٪ ماڵەکان و شوێنی ژیانی خەڵک، ناکارامە و کەلاوەیە کە لە نێوان شارەکانی پارێزگای سنە، لە بواری پانتایی بانە و سنە پتر لە ٤٦٪ شوێنی ژیان و حەوانەوەی خەڵک لە ناوشارەکاندا لە دۆخێکی نالەباردان.

لە کۆی ۱۹۰٤ هێکتار لە پانتایی پارێزگاکە شوێنی ژیانی ناستاندارد و کەلاوەیە. هەر لەو بارەیەوە بەرپرسی گشتی ڕێگاوبانی پارێزگای سنە گوتی: کە ۱۷ گەڕەکی شاری سنە کە بریتین لە: حاجی‌ئاوا، فەرەجە، غەفور، شۆهەدا، پیر‌ محەممەد و بەهارمەست ، گوڵشەن ، چەم حاجی، نەسە [ دەربیان] ، تەپەی شێخ محەممەد سادق ، گردی گرول ، تەقتەقان ، ئیسلام‌ئاوا، کەمەربەندی ، عەباس‌ئاوا،حەسەن‌ئاوا، نەنەڵە، گرێزە و نایسەر کەلاوەنشین و هەژارنشینن کە ٤٥هەزار و ٤۹٦ بنەماڵە کە دەکاتە پتر لە ۱٦۸ هەزار و ۳۳٦ کەس تێیاندا ژیان دەکات .

ڕێژەی زۆری کۆچبەری، مەترسیەکی گەورەی بۆ پارێزگای سنە هێناوەتە ئاراوە و یەکێکە لە کێشە سەرکیەکان کە پێشتر کارناسان، بێکاری، هەڵاواردنی دەستهەڵات لە مەڕ ئیشوکاری شۆینگەلی حکوومیدا و هەر وەها سەرکووت کردنی گەل لە بواری کولتوری بە هۆکارگەلی سەرەکی ئەم دیاردەیە دادەنێن .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان