بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ,شەوی ڕابردوو لەمەودای زۆر نزیکی گوندی “ئەلبیران”ی هەڵکەوتوو لە دۆڵی “مارمیشووی” ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوو کۆڵبەر کەخەڵکی گوندی “شێخان”بوون ودوو کۆڵبەری دیکە کە خەڵکی گوندی “بانێ” بوون بەگرانی بریندار بوون وهەنووکە لەژێر چاوەدێری وچارەسەری پزیشکی دان.
شایانی باسە ،کۆماری ئیسلامی ئێران بەمەبەستی بردنە سەرەوەی هێزی فاشیستی وئایدۆلۆژییکی خۆی پێویستی بەپڕۆڤە وڕاهێنان وتاقیکاری وئەزموون هەیە وگەلی کوردیش یەک لەو گەلانەیە کە بەردەوام بەرخۆدانی کردووە وتەسلیم نەبووە و ویستوویەتی وەکوو گەلانی دیکە بەهاوسانی ودیمۆکراسییەوە بژی وبەردەوام هەوڵی لێک نزیک بوونەوەی لە هەموو گەلانی دووڕ ونزیک داوە وهەربۆیە کۆماری ئیسلامی بەمەبەستی ئاسمیلە کردن وپاکتاوی ڕەگەزی وکەلتووری وئابووری ئەم دەڤەرانە هەموو هەوڵێکی خستوتەگەڕ وبەسیاسەتی برسی کردن وهەژاری وای کردووە پەنا بۆهەر کاروپیشەیەک ببرێت ولەدواین هەنگاودا ئەو ڕێگەیشت لێدەگرێ وبەنامرۆڤانەترین شێوە پەلاری گیان وماڵت دەدات ویان دەتکوژێ یان کەمئەندامت دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان