ناڕەزایی دەربڕینی چالاکانی مەدەنی بەسیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپێناو کۆڵبەران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،لەکاتی چوونی حەسەن ڕۆحانی بەمەبەستی پڕوپاگەندەی سەرۆک کۆماری لەورمێ،چالاکانی مەدەنی کورد بە بەرزکردنەوەی پلاکاردگەلێک کەلێی نووسرابوو”کۆڵبەری لەپێگەی کەرامەتی مرۆڤەکاندا نییە” ، ناڕەزاییان بەرانبەر بەسیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی.

لەم چەندد مانگەی دوایدا شایەتی هەڵسوکەوتی پڕلە دژوازی وئاڵۆزی بووین لەچارەسەری کێشەو گرفتی کۆڵبەرانی گوندە سنوورنشینەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.نوێنەرانی دەست نیشانکراوی کۆماری ئیسلامی ئێران، باسی تایبەتیان بەکۆڵبەرانیان وئەو دۆخەی تێدا بەسەردەبەن لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کێشایانە نێو پەڕلەمانەوە بەئاشکرا وخوازیاری چارەسەری وجێبەجێ کردنی سنوورنشینان وڕێگەی دەرچوون لەوقەیرانە بوون ،پاشان بەڕێکەوتنێک کەلەگەڵ وەزیری کاردا هاتە ئاراوە،کۆڵبەران تەئمینی دابین کردنی کۆمەڵایەتیان بۆدەکرێ وبەوشێوەیان نیشان دا کە گرنگترین کێشەی کۆڵبەران کە تەنیا “تەئمین”ە ،جێبەجێ وچارەسەر دەکرێ!وگرنگتر ئەوەیە کەلە گەڵ کۆمیتەی ڕوونکەرەوەی ڕاستییەکان(کمیتە حقیقت یاب)ی پەڕلەمان.کۆمسیۆنی ئەمنییەتی نەتەوەیی وسیاسەتی دەرەکی لەهەمبەر چارەسەری کێشەی کۆڵبەران ،دانیشتنی بەپەلەیان پێک هێنا!.

پرس وکێشەی سەرەکی کۆڵبەران وهاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نەبوونی کار ونەبوونی پێداویستی ژیان وخۆش ڕابواردنە ودیار نییە کەئەم کۆڵبەرانە لەبەرانبەر سەرما،هەرەی بەفر، بارگەلی هەزار کرلۆیی!یان لەبەرانبەر تەقەی هێزەکانی حکوومی وڕێک لەبەرانبەر چێدا تەئمینیان بۆدەکرێ؟! بێمە کام یەک لەکێشەو ئازارەکانیان چارەسەر دەکات؟ لەکۆڵی کامیان باری قاچاخ هەڵدەگرێ؟! مێرمنداڵی مگەنجێتی بۆکامیان دەگەڕێنێتەوە؟! بەگشتی شرۆڤەی پیشەی ئەم کۆڵبەرە چییە کەبتوانین تەئمینی بۆبکەین؟!لەڕاستیدا کۆڵبەر چ فڕێکی بەتەئمینەوە هەیە؟!

بەفر وکوێستان لەگەڵی مێهرەبانترە یان پەڕاوی تەئمینی دابین کاری کۆمەڵایەتی؟!ئەوەی کەدەیبینین کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگای لێک جیاوازەوە لەسەرپرسی تەئمین وەکوو هەنگاوێکی ئەرێنی وسڕینەوەی قورسایی گرفتەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان قازانج وکەڵک ئاوەژۆیی دەکات ولەلایەکی دیکەوە هەموو ڕۆژێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی فیشەک، مردن دەبەخشێ بەکاسبکاران وکۆڵبەران!

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان