گیان لەدەستدانی کرێکارێکی گەنجی ئیلام لەژێر ڕوخەکی بینایەک
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوانیوەڕۆی شەممە ۱۶ی گوڵانی ۹۶ی هەتاوی لەڕووداوێکدا بەهۆی کەمتەرخەمی وکاری نایاسایی وبێ مۆڵەتی خاوەنی بینایەک لەشەقامی تەختی ئیلام لەناوەندی شار کرێکارێکی گەنجی گیانی لەدەستدا.
ئەم ڕووداوە لەلایەن خاوەنی بینایەکی کۆن لەناوەڕاستی شار ،وبەبێ هەبوونی مۆڵەت لەقەرەباڵغترین شەقامی ناوەندی شار کەدەیهەویست ئەو بینا کۆنە نوێژەن بکات وبیکات بە شوێنێکی بازرگانی.هەروەها ئەو کرێکارە گەنجە بێ ئاگا لەنایاسایی بوونی کارەکە وبەهۆی نەبوونی کەرەستەی پاراستن ،بووبە ژێر داروپەردووی ڕوخاوی بیناکەوە وسەرەڕای ئەوەی خێزاندار وخاوەنی دوومناڵی زۆربچووکە،گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، شارەوانی ناوچەی یەکی ئیلام کەئەم ڕووداوە لەئاقاڕی بەرپرسایەتی ئەو ڕووی داوە کوتی:خاوەنی ئەم بینایە بەبێ هەبوونی مۆڵەت دەستی داوەتە ئەوکارە ووەها ڕووداوێکی لێکەوتۆتەوە، هەروەها کوتیشی کەجگە لەم کارە نایاساییەی لە کارێکی هاوشێوەی دیکەیدا بەشێک لەڕێڕەوی شەقامێکیشی داگیر کردووە.
جێگەی باسە ساماندارانی وئەوانەی دەست وبەرژەوەندییان لەگەڵ بەرپرسانی حکوومیدا تێکەڵاوە، بەبێ گوێدان بەیاسا وڕێساکان بەهەموو شێوەیەک بەرژەوەندی هاوڵاتیان بن پێ دەخەن وبەدانی بەرتیل وڕازی کردنی بەرپرسان ژیانی هەژاران وچەوساوەکان دەخەنە مەترسییەوە،بەچەشنێکە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لادان لەیاسا کاتێک بەنایاسایی دێتە هەژمار کەبەرژەوەندی حکوومەت بخاتە مەترسییەوە ،وئەوەی مەترسی بۆهاوڵاتیان پێک بێنێ زۆرئاسایی وسرووشتییە ولێپێچینەوەی بۆناکرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان