کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵات گرتوخانەی نوێ دروست دەکات

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە و بە پێی وتەی هەواڵنێری مێهر ، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ئیسلام ئاباد غەرب سەربە پارێزگای کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ، پلانی دروستکردنی زیندانێکی نوێیان لەو شارەدا هەیە .

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا بە پێی وتەی بەرپرسی گشتی زیندانەکانی پارێزگای کرماشان “مەنسور بیگلری ” دروستکردنی گرتوخەنەێیکی نوێ لە ئیسلام ئابادی غەرب دا زۆر بە پێویست زانیوە .

بیگلری ئاشکرای کردوە ، بە پێی لە بەر چاو گرتنی بودجەێیکی پێویست تا ئاخری ساڵی ۱۳۹٦ی هەتاوی بینای ئەو گرتوخانەیە لە شاری ئیسلام ئاباد دا پلانی بۆ دادەنرێت و دروستیش دەکرێت .

پشت بە هەواڵنێری مێهر و بە گوتەی بەرپرسانی حکومەت ،  بە هەڵکشانی ڕێژەی زیندانیان بۆ ئەوەی پەروەردە بکرێن ،  بەتایبەت  تاوانباران  و کەسانی ئەمنییەتی (سیاسی ) و بە مەبەستی ڕاهێنان و گەڕانەوەی ئەو کەسانە بۆ داوێنی کۆمەڵگا .

کار بەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوو دەیەی ڕابردوودا بە پێی سیاسەتە سەرکوتکەرانەکانیاوە و بە پێی گوشارە ئابورییە لە دوایی نەهاتوەکانەوە و لە ناو چونی کلتورە ڕەسەنەکان  لە لایەن دەسەڵاتەوە  بۆ گەلانی ئێران و بە تایبەت گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کێشەو بەرامەی بێ سنووری کۆمەڵایەتی بۆ خەڵکی بەدیاری هێناوە و ڕۆژ بەڕۆژ ژماری قوربانیانی ئەو دیاردەیە نا موبارکە زیاتر دەبێت .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان