هەبوونی کەم ڕەنگ وبێ نمووی ژنان لەهەڵبژاردنەکانی شۆرای شار وگوندەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،وبەپێی دواین ئاماری هەبوونی ژنان لەهەڵبژاردنەکانی شاروگوندەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەنیا ۷۰٪.کەئەم ئامارە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر لەمەیش کەمترە.

بەپێی ئامار وهەژماری بڵاوکراوەی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکۆی ٤۷۱ کاندیدی ناونوسکراو لەهەڵبژاردنەکانی شۆرای شاری ورمێ،۱۸۷ کەس لەناونووس کراوان ژنن ولە۸هەزار و۹۷۰کەس کەلەپارێزگای سنە ناونووسیان کردبوو۲۹۵کەس  ژن خۆیان کاندید کردووە. لەپارێزگای کرماشان٤۲۹ ژن و۹هەزار و٤۲۸پیاو خۆیان ناونووس کردووە.هەروەها لەکۆی ۳هەزار و۶۶کەس کاندیدی ئەندامەتی شۆرای ئیسلامی شار وگوند لەپارێزگای ئیلام ،تەنیا۲۵۲ کەس لەوانە ژنە کەناونووسییان کردووە.

هەروەها ڕێژەی گشتی کاندیدەکانی ژن لەجوگرافیای سیاسی ئێران بۆشۆرای شارەکان ۶هەزار و۷٤۳کەس  وڕێژەی گشتی کاندید بووانی پیاو بۆشۆرای شارەکان ٤۸هەزار و۱۳۵کەسە.هەروەها ڕێژەی کاندییبووانی ژن بۆشۆرای گوندەکان، ۱۱هەزار و۱٤۲کەس وڕێژەی گشتی کاندیدبوانی پیاو بۆشۆرای گوندەکان۲۲۱هەزار و۳۹۵کەسە کەبەگشتی۷لەسەدە.

بەگشتی ژنان نیوەی کۆمەڵگا پێک دێنن وچاوەڕوانی ڕاگەیشتن  ووڵامدانەوە بە داخوازی ژنان کە هەردەم پشت گوێ خراوە وەکوو خۆیی ماوەتەوە.هیچکات پرس وکێشەی ژنان لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەە بەشێوەی بنەڕەتی چارەسەری بۆنەکراوە.بەپێچەوانە ،هەژاری وبێکاری داوێنی کۆمەڵگا وبەتایبەت ژنان لەکۆمەڵگای ئێران وبەتایبەتی لەشارەکانی رۆژهەڵاتی لەکوردستان لەبەرەودایە.

جێگەی باسە کەئەم ئامارە تەنیا ناوی ئەوانەیە کەخۆیان ناوسی هەڵبژاردن کردووە،بەڵام دیار نییە کەتاکۆتایی هەڵبژاردنەکان چەنددد کەسیان پەسەند دەکرێت.

سیاسەتی دژەژنی کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانین لە ناوەڕکی دواین لێدوانەکانی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەربهاوێین کەلەپێوەندی هەبوونی ژنان لە کۆمەڵگا ڕایگەیاندووە.”ماڵداری” پێگەی بنەڕەتی ژنانە وهەروەها ڕەخنە لەدادوەری جنسیەتی لەکۆمەڵگا گردووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: