تێهەڵچوونی سەرلەنوێی شارەوانی مەریوان بەهۆی زبڵەکانی ئەو شارەوە لەگوندەکانی ڕەشەدێ وسەڵەسی
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئێوەرەی ئەمڕۆ شەممۆ۲۷ی خاکەلێوەی ۱۳۹۶ی هەتاوی ستافی شارەوانی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتەمابوون شوێنێک بۆ زبڵەکانی ئەو شارە لەسەرڕێگای مەریوان سەقز (پادگانی عیبادەتی مەریوان) ڕێگەی ئاوییەکانی ڕەشەدێ وسەڵەسی بکەنەوە وهەروەها دیواری لەپێشدا ئامادە کراوی هێنابوویە شوێنەکە ،کەپێش هەموو شتێک چواردەوری بگرێ ،هەربۆیە خەڵکی ئەو ئاواییانە هاتن وڕێگەیان پێنەدان ،وشەڕوتێهەڵچوون لەنێوانیان هاتە ئاراوە وشارەوانی ناچاربوو لەبەرانبەر ئیرادەی خەڵک کۆڵ بدات وشوێنەکە چۆڵ بکات.
جێگەی باسە لەماوەی بەرێدا چەنددین شەڕ و تێهەڵچوونی دیکەی لەو چەشنە لەنێوان شارەوانی وخەڵکی گوندەکانی دەورووبەری مەریوان هاتۆتەئاراوە وهەرجارەو ویستوویەتی لەشوێنێک زبڵەکانی شاری مەریوان هەڵبڕێژێ ،کەخەسارێکی گەورە بەسرووشتی ناوچەکە دەگەیەنێ وهەروەها زۆرنەخۆشی وپەتایش بەدانیشتوانی ئەوناوچانە وئاژەڵەکان درووست دەکات. وەک دەزانین ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی مەریوان ئەکێک لەکارامەترین ئەنجوومەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێرانە وڕۆڵێکی کارامەیان هەیە لەووشیارکردنەوەی خەڵک لەهەمبەر ژینگەپارێزی وهەڵسوڕانی مەدەنیانە، وهەربۆیە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام پەلاماریان دەدات ودەیانداتە بەرهێرش وهەڕەشە ودەسبەسەری .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان