تاوانبارانی تیرۆری کەماڵ شێخ سادە و سەدیق ساڵیاوایی هێشتا سزا نەدراون

ساڵێک بەسەر ترۆری دووهاوڵاتی پێنجوێنی ، کەماڵ شێخ سادە و سەدیق ساڵیاوایی تێدەپەرێت و هێشتا تاوانباران سزا نەدراون
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، لە بڕواری ۲٤ی خاکەلێوەی ۱۳۹٥ هەتاوی لە شارۆچکەی پێنجوێن لە باشوری کوردستان دوو هاووڵاتی ئەو شارە بە ناوەکانی سدیق ساڵیاوایی و کەماڵی شێخ سادە ناسراو بە کەماڵەخڕە لە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە ڕفێندران و دوای چەندکاتژمێر تەرمەکانیان کە شوێنی ئازار و ئەشکەنجەی پێوەدیار بوو لە دەرەوەی شار دۆزرایەوە.
هەر لەدوای ڕووداوەکەوە ، ڕێوشوێنی یاسایی بۆ بەدواداچوونی ئەو تاوانە ، سکاڵا لە لایەن بنەماڵەکانیانەوە تۆمار کرا.
بەڵام لە دوای بەڕێوەچوونی چەند خولی دادگا ، هاوژینی کەماڵە خڕە پشتڕاستی کردۆتەوە کە دادگا لە هەوڵی ئەوەدایە ئەو کەیسە وەک کەیس و کێشەێیکی کۆمەڵایەتی چاوی لێبکرێت و کۆتایی بە دۆسییەکە بهێنرێت وبنەماڵەی شێخ سادە و ساڵیاوایی ئەو کردەوەیە بە پلان بۆ داڕێژراو و سیاسی دەزانن و داخوازی ئەوەیان کردوە کە کەسانێک کە لە پشتی ئەو کردەوەیەن ئاشکرابکرێن و سزا بدرێن . بەڵام ڕەوتی خاوی کردەوەی دادگا و لێکوڵینەوەکان هێشتا شتێکی ڕوون و ئاشکرای نەداوەتە دەرەوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان