به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کانی ده‌نگی ئه‌مریکا، ئاماژه به نامه‌یه‌کی کراوه که پرۆفیسۆر لە زانکۆی کرونل (رابرت هوکت) و مامۆستای فه‌لسه‌فه زانکۆی ئه‌ستنفۆرد (ئانا سارا مالمگرن) ده‌کات و ده‌ڵێت: ئه‌وانه رایانگه‌یاندوه که ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌م مانگانەی دواییەدا ناوچه کوردنشینه‌کانی گه‌مارۆداوه و هه‌موو ناوچه‌که تۆپباران ده‌کات.
ئه‌م دوو نوسه‌ره رایانگه‌یاندوه که هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان لاوازبوونی په‌که‌که نییه، دەشڵێن: ئه‌م هۆکاره ده‌توانین رووبه‌رووی ئه‌ردۆغان بکه‌ینه‌وه، کرده‌وه‌کانی ئه‌ردۆغان به‌شار ئه‌سه‌د دێنێته‌وه بیرمرۆڤ که ده‌یویست ڕەوایی بدات بە بۆردومانی خهڵکهکەی.
له‌به‌رده‌وامی نامه‌که‌یاندا هاتووه:” ئامانجی به‌رفراوانی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان، بێده‌نگکردنی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و ههوادارانیه که‌به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی کوردان و که‌م نه‌ته‌وه‌کانی ترن به‌رێگای سیاسی، به‌هۆی شه‌ڕی ئێستا بارودۆخی تورکیا شڵه‌ژاوه و ئەگەری شه‌ڕی ناوخۆ زۆر زۆره”.
هاوکات راشیانگه‌یاندوه که ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی تورکیا هه‌م له‌ناوخۆ و هه‌م له‌ده‌ره‌وه رووبه‌رووی ره‌خنه‌ی زۆر بووه‌وه، هه‌ڵوێستی حکومه‌تی ئه‌ردۆغان له‌به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌کان له‌واقعدا زیندانیکردنی چالاکڤانان و مامۆستایانی زانکۆوه‌کانه، بەئاشکرا چالاکڤانانی سیاسی کۆمه‌ڵکوژ ده‌کات یا بۆشایی ئه‌منی دروست ده‌کات که ده‌بێته هۆی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌وانه”.
له‌نامه‌که‌یاندا کە بۆ باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمەریکاشیان ناردووە رابرت هوکت و ئانا سارا مالمگرن دەڵێن:” ئێمه ده‌زانین که کاتتان بۆ رێنماییکردنی وڵاتی تر له‌کاروباری ناوخۆدا زۆر که‌مه، به‌ڵام له‌و باوەڕەداین که هه‌ڵوێستی ئێوه زۆر شت ده‌گۆڕێت”. ئه‌و دوو ئهکادیمسیانه داوایان لە ئۆباما کردوە راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ ئه‌م سێ مه‌رجه له‌ئه‌ردۆغان داوا بکات. ـ شاره‌کانی رۆژهه‌ڵات و باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاناتۆلی (باکوری کوردستان) تۆپباران نه‌کات.
ـ یاسای عهسکهرتایهت که له‌چوارچێوه‌ی یاسای قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ دانراوه له‌راستیدا گهمارۆیە هه‌ڵگیرێت و به‌تاڵ بکرێته‌وه.
ـ مۆڵه‌ت به‌رۆژنامه‌نوسانی ناوخۆ و نێونه‌ته‌وه‌یی بدرێت بچنە شارەکانەوە بۆ گواستنەوە و ڕوماڵکردنی ئه‌و خاڵانه‌ی که‌به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا دژ مافی مرۆڤه و له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
له‌و نامه‌یه‌دا که هاوکات نوام چۆمسکی و ژودیت بوتلەریش واژۆیان کردوه، داوایان له‌ئۆباما کردوه له‌به‌رامبه‌ر به هێرشی تاوانکارانی ئه‌ردۆغان پشتیوانی کورد و تورکه‌کان بکات.