دۆزینەوەی تەرمی گەنجێکی مەریوانی پاش ٤مانگ دیارنەمان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تەرمی گەنجێکی ۲۸ساڵ تەمەن لەشاری مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستانبەناوی “کەماڵ ڕەحمانی”کەخەزەڵوەری ئەم ساڵ بێسەروشوێن کرابوو لەدەوروبەری گوندی پالنگان دۆزرایەوە.وهۆکاری کوشتنەکەیش نادیارە.

جێگەی باسە کوشتن وبێسەروشوێن کردن ودیارنەمانی گەنجان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دیاردەیەکی زۆرئاسایی وباوە کەلەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەڕێوە دەچێ وبەتەمەنی کۆماری ئیسلامی دەست دان لەم دیاردە دژە مرۆییانەی لەکوردستان کردووە وهەموو ناڕازیان وهەروەها ئەوانەی پاش دەسبەسەری وڕفاندن وبێ سەروشوێنکردن بۆجێبەجێکردنی مەبەستەکانی بەکاریاندێنێ وئەوەی مل پێچی بکات وبەرانبەربە ئامانجە هۆڤەکانیان دژکردەوە بنوێنێ لەژێرئازار وئەشکەنجەدا دەیان کوژێ وفڕێیان دەدات ،یان ئەوەی بۆتۆقاندنی گەنجان ودیکەی ناڕازیان لەڕێی دەست وپێوەندییەکانییەوە بێ سەروشوێنیان دەکات ودەیان کوژێت ولەم ڕێگەیەوە فەزایەکی ترس وسام ونائەمن بەسەرکۆمەڵگادا دەسەپێنێ وناڕازیان کپ وبێدەنگ دەکات.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان