کۆڵبەرێکی سەقزی گیانی لە دەست دەدات

بەهۆی ڕاوەدوونان و تەقەکردنی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کۆڵبەرێکی سەقزی گیانی لە دەست دەدات

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ڕۆژی ۲٥ی بەفرانباری ساڵی ۹٥ی هەتاوی لە دوای ڕاوەدوونانی هێزەکانی ئینتزامی گەنجێک لە هەڵدێرەوە بەردەبێتەوە و گیانی لەدەست ئەدات .

بەپێی ڕاپۆرتەکە کۆڵبەرێک بە ناوی ئازاد فەیزی کوڕی تۆفێق خەڵکی گوندی “سپورە “نێوان گوندی پارسانیان و ئیلوو سەربەناچەی تیلەکۆی سەقز  کە بەکاری کۆڵبەریەوە لە ناوبەین ڕۆژهەڵات و باشور کوردستان و لە ناوچەی شلێر سەرقاڵی مەینەت بوە لە دوای ڕاوەدوونان و تەقە لێکردنی هێزەکانی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە بەرزاییەکانی گوندی سیرسان لە هەڵدێرێکەوە بەردەبێتەوە و چەند کەسێکی خێرخواز دەهێنە باژێڕی پێنجوێن و کەچی لەوێدا گیانی لەدەست دەدات و ئیستا  تەرمەکەی ڕەوانەی پزشکی دادوەری کراوە لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان.

شایانی باسە لە سەرەتای ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاوییەوە تاوەکو ئێستا بەم هەواڵە نوێیەوە ئەمە ٤٤ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆ و ڕاوەدونانی  هێزەجۆراوجۆرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گیانیان لەدەست داوە و ٥٥ کۆڵبەریش بریندار بوون .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان